riklam

ده‌وامی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زیاد ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 10:25 AM - 2019-03-14
.

.

 

به‌پێی بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌دوای پشووه‌كانی نه‌ورۆزه‌وه‌ ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ پزیشكییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌ به‌ شه‌ش رۆژ له‌هه‌فته‌یه‌كدا.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ د. خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌دوای لابردنی پاشكه‌وتی مووچه‌و دابه‌شكردنی هه‌موو 30 رۆژجارێك، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاریدا كه‌ دوای پشووه‌كانی نه‌ورۆز ده‌وامی وه‌زاره‌ت ئاسایی بكاته‌وه‌.

وتیشی: پێویسته‌ نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ش رۆژ ده‌وام بكه‌ن و دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیش له‌هه‌فته‌یه‌كدا پێنج رۆژ ده‌وام بكه‌ن، به‌ڵام رۆژانه‌ سه‌عاتی ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان یه‌ك سه‌عات كه‌مترده‌بێت له‌دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket