riklam

پاش 31 ساڵ منداڵێكی دیكەی هه‌ڵه‌بجه‌ دۆزرایەوە

کوردستان 09:52 AM - 2019-03-14
.

.

 

له‌پاش 31 ساڵ منداڵێكی دیكه‌ی ونبووی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌خانه‌واده‌كه‌ی شادبوه‌وه‌و دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی، یه‌كه‌م شوێن كه‌ خه‌لیل سه‌ردانی كرد گۆڕی باوكی بوو.
خه‌لیل له‌ساڵی 1988 دا له‌كاتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ته‌مه‌نی 9 مانگ بووه‌و به‌هۆكارێكی نادیاری له‌ئێران له‌خانه‌واده‌كه‌ی ونبووه‌و دوای 31 ساڵیش جارێكی دیكه‌ خه‌لیل به‌خانه‌واده‌كه‌ی شادبوه‌وه‌.

دایكی خه‌لیل-یش  (مه‌لیحه‌ محه‌ممه‌د) ی به‌ هه‌ڵدانی گوڵ و دابه‌شكردنی شیرینی پێشوازی له‌خۆی و ئه‌و خێزانه‌ش كرد كه‌له‌ ئێران له‌ نۆ مانگییه‌وه‌ گه‌وره‌یان كردوه‌و ئێستا ته‌مه‌نی 31 ساڵانه‌، هه‌روه‌ها بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند مه‌لیحه‌ محه‌ممه‌د وتی: هیوادارم خه‌لیل لای ئێمه‌ بمێنێته‌وه‌و نه‌چێته‌وه‌ بۆ ئێران.

دوای كیمیابارانكردنی ھه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16-3-1988، له‌ شاری كرماشان خه‌لیلی ته‌مه‌ن نۆ مانگ له‌خێزانه‌كه‌ی داده‌بڕێت و له‌لایه‌ن خێزانێكی ئێرانییه‌وه‌ ھه‌ڵده‌گیرێته‌وه‌ و به‌خێوده‌كرێت، خێزانه‌كه‌ ناوی ده‌نێن محه‌ممه‌د و له‌گه‌ڵ منداڵه‌ تاقانه‌كه‌ی خۆیادا گه‌وره‌ی ده‌كه‌ن.

خه‌لیل ساڵح، منداڵه‌ ونبووه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند: "زۆر خۆشحاڵم كه‌ به‌خانه‌واده‌كه‌م شادبوومه‌ته‌وه‌و دادگا له‌داهاتوودا بڕیار له‌سه‌ر ژیانی من ده‌دات، ئێستا پێموایه‌ زۆر زووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێكی به‌په‌له‌ بده‌م".


PUKmedia تایبه‌ت

12.jpg

13.jpg

14.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket