riklam

شوان عه‌توف فیلمه‌ درێژه‌كه‌ی ته‌واوده‌كات

ئەدەب وهونەر 09:06 AM - 2019-03-14
.

.

ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌ری دیاری سینه‌مای كوردی شوان عه‌توف، به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌ درێژه‌كه‌ی ته‌واوكردو له‌ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ نمایشكردنی له‌سینه‌ماكانی كوردستان و عيراق.

شوان عه‌توف ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌ری دیاری سینه‌مای كوردی له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌وه‌ وتی "فیلمی (په‌یكه‌ری دڵ) یه‌كه‌مین ئه‌زموونی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی درێژی منه‌و به‌رهه‌می كۆمپانیای كام پرۆده‌كشن و میترۆنیۆم پڕۆده‌كشنه‌".

فیلمه‌كه‌ له‌سیناریۆ و ده‌رهێنانی شوان عه‌توف و چیرۆكی عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵا و سیناریۆی لوقمان سوخه‌نده‌ره‌و شوان عه‌توف سیناریۆكه‌ی داڕشتۆته‌وه‌.

عه‌توف روونیده‌كاته‌وه‌ "فیلمه‌كه‌ یه‌كه‌مین فیلمی میوزیكه‌ڵی كوردییه‌ و فیلمێكی رۆمانسی كۆمیدییه‌".

وتیشی "قۆناغێكی نوێ ده‌بێت له‌مێژووی سینه‌مای كوردی، به‌هێز و تواناوه‌ كارمان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه‌ كردووه‌".

شوان عه‌توف ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه‌ی ته‌واو بووه‌و له‌كۆتایی مانگی نیسان و سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ئه‌مساڵ له‌سینه‌ماكانی كوردستان و عيراق نمایش ده‌كرێت و پاشان فیلمه‌كه‌ بۆ فێستیڤاڵه‌ نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌نێردرێت".

PUKmedia راگه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌ر شوان عه‌توف

004 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket