riklam

لابردنی پاشه‌كه‌وت و كاریگه‌ریه‌كانی

بیروڕا 09:02 AM - 2019-03-14
.

.

لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر بازاڕی كڕین و فرۆشتن

بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ سه‌رجه‌م  مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی دڵخۆشكرد به‌شێوازیك  جه‌ژنه‌كانی ڕاپه‌ڕین و نه‌ورۆز و به‌هار و لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌  هاوته‌ریب كرد هه‌موو ئه‌وانه‌ی  مووچه‌ خۆری میرین سوپاس و ستایشی ئه‌و هه‌نگاوه‌ پیرۆزه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن  به‌هه‌نگاوێكی  خزمه‌ت  به‌توێژی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی  میری خۆمانی ده‌زانن.


له‌هه‌مان كاتیشا دوكاندار و بازرگان و فرۆشیاران خۆشحاڵن به‌م بڕیاره‌  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جموجۆڵی بازاڕی  زیاد كردووه‌  گه‌شه‌ی پێداوه‌، به‌تایبه‌تی بازاڕی پۆشاك و جلی كوردی و سه‌رجه‌م  بواره‌كانی خۆراك و خوارده‌مه‌نی و زه‌وی و خانوبه‌ره‌ .


ئه‌وانه‌ی پاره‌یان هه‌بوو پاره‌كانیان خستۆته‌ بازاڕاوه‌  له‌ڕۆژی  بڕیاره‌كه‌وه‌ نرخی زه‌وی  له‌ده‌ره‌وه‌ی شار  له‌ 20%  زیادی كروه‌ خانوو  زه‌وی له‌ناوشاردا 5% ی زیادی كردووه‌  بازاڕ به‌شێوازێكی به‌رفراوان  گه‌شه‌ی  پێوه‌ دیاره‌  و جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی  و هه‌رێمی كوردستان  به‌گشتی دڵخۆشن  كه‌ قه‌یرانی ئابوری تێپه‌ڕی  و له‌مه‌ودوا  ژیان و بژێوی  و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌چێته‌وه‌ دۆخی پێش قه‌یرانی ئابوری و پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌داخه‌وه‌ نرخی كاڵا و شمه‌ك له‌بازاڕدا به‌رزبۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش كارێكی نه‌شیاوه‌ له‌لایه‌ن فرۆشیارانه‌وه‌ پیاده‌ ده‌كرێت.
 
 عبدالله حاجی سعید
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی بۆكاروباری بازرگانی و كاسبكاران


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket