riklam

ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا دووباره‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌‌

جیهان 10:55 PM - 2019-03-13
.

.

ئه‌مشه‌و جارێكی دیكه‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌ده‌نگدانێكدا ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌بێ رێككه‌وتن ره‌تكرده‌وه‌.

په‌رله‌مانی به‌ریتانیا جارێكی دیكه‌ له‌باره‌ی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆبوه‌وه‌و بڕیاردرا ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌بێ رێككه‌وتن ره‌تبكاته‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا تیریزامای سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ كه‌ به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ریتانیا له‌و یه‌كێتییه‌ بچێته‌ده‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرنزیكه‌ كه‌ به‌ریتانیا بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌ 29ی ئاداردا بڕیاری ده‌رچوون له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا بدات.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌، له‌چه‌ند مانگی رابردوودا په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌باره‌ی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆبووه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بڕیاردا ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌تبكرێته‌وه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket