riklam

لیوا حەسەن نوری: کارمەندێك زانیاری داوە بە باندەکە

کوردستان 09:13 PM - 2019-03-13
.

.

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرۆکی باندی دزینی مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار پێشتر بەرنامەی داڕشتووە و لە لایەن کارمەندێکی بانکەوە زانیاریان پێدراوە.

لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، سەرۆکی باندەکە پێشتر چەند جارێک لە سەر تاوانی تر بە تایبەتی کوشتن لە لایەن پۆلیس و ئاسایش دەستگیرکراوە و 4 لە تۆمەتبارەکان پێشتر حکومدراون و 6 کەسیان پێشینەی تاوانکاریان ھەیە.

ئاشکراشی کردوە، سەرۆکی باندەکە پێشتر تەقەی لەماڵان و یانەکان کردووە و لە چاکسازیی گەوران ھەڵاتووە بەڵام لە زاخۆ دەستگیر کراوەتەوە.

لیوا حەسەن ئاماژەیکردوە، باندەکە پارەکەیان لە جێگەیەک شاردەوەوە خۆیان بڵاوەیان لێکرد بوو بۆ لابردنی گومان، بەڵام رێگەمان نەدا پارە دزراوەکە ببرێتە دەرەوەی سلێمانی.. رووداوەکە تاوانێکی راستەقینە بوو و سیناریۆ نەبوو.

سەبارەت بەپیلانی چۆنێتی دزینی پارەکەش لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی وتی، پێش دوو مانگ پیلانی دزییەکە دانراوە و زۆر بە وردیش پیلانەکەیان داڕشتووە، بەڵام بە ھەماھەنگی نێوان ھێزەکانی دژە تیرۆر و ئاسایش و پۆلیس پیلانەکەیان پوچەڵکرایەوەو پارەکە گەڕێندرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.

وتیشی، یەکێک لەکارمەندانی نەخۆشخانەی شار پەیوەندی بەگروپەکەوە ھەبووە، بەڵام ھێشتا لێکۆڵینەوە لەگەلێدا دەکرێت، بۆئەوەی پشتڕاست بکرێتەوە کە ئەو کەسە بە مەبەست زانیارییەکانی داوە بەو گروپە یان بێ مەبەست بووەو وردەکاری ئاشکرا کردنی ئەو راستییەش بەجێھێڵراوە بۆ دادگا.

PUKmedia کوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket