riklam

قوباد تاڵه‌بانی: وه‌به‌رهێنه‌رانی توركیا ده‌توانن رۆڵێكی باشتر ببینن

ی.ن.ک‌‌ 08:35 PM - 2019-03-13
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی ئازار له‌ هه‌ولێر، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌گه‌ڵ سیداد ئۆنال جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا تاوتوێكراو هه‌ر دوو لا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و توركیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوو لایه‌ و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كۆمپانیاكان و وه‌به‌رهێنه‌رانی توركیا ده‌توانن رۆڵێكی باشتر ببینن له‌ گه‌شه‌ كردنی ئابوری هه‌رێمی كوردستان.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌دۆخی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان كراو جێگری سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت له‌و ناوچانه‌ به‌بێ جیاوازی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراوبێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كرا و هه‌ر دوولا دید و بۆچوونه‌كانی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو.

 له‌م دیداره‌دا عه‌لیڕه‌زا گونه‌ی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دۆسیه‌ی عێراق و هاكان كاراچای كونسوڵی گشتیی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان و یاریده‌ده‌ری كونسوڵ ئه‌فه‌ جیلان ئاماده‌ بوون.


PUKmedia تایبه‌ت

44.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket