riklam

حەسەن جەمال باسی رۆڵی سەرۆک مام جەلال دەکات

ئەدەب وهونەر 06:52 PM - 2019-03-13
.

.

حەسەن جەمال نوسەری ناوداری تورکیا خۆشحاڵی خۆی دەرەبڕێت بە وەرگێڕانی کتێبەکەی بۆ سەر زمانی کوردی لەلایەن هێژا دڵشادەوە.

هێژا دڵشاد نوسەر و وەرگێر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەلێت، کە حەسەن جەمال نوسەری ناوداری تورکیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بە وەرگێڕانی کتێبی لە ئەمانەتی ئاشتیدا بن بۆ سەر زمانی کوردی.

هێژا دڵشاد ئاماژەی بەوەشکردوە کە حەسەن جەمال وتویەتی: "دەتوانم بڵێم کتێبێکی گرنگ و پوختە دەربارەی پرسی کورد و رەھەندەکانی بۆیە خۆشحاڵم بەوەی کتێبەکەم کەوتۆتە بەردیدی خوێنەرانی کورد".

سەبارەت بە رۆڵی سەرۆک مام جەلال حەسەن جەمال وتویەتی "مام جەلال سەرکردەیەکی گەورەی کورد بوو کە من وەک ڕۆژنامەنوسێک کاتێ بەدواداچونم لەسەر مەسەلەی پرسی کورد کردووە ھەمیشە سەرنج و بۆچونەکانی تاڵەبانی گرنگ بووە، من لە ساڵی ١٩٩٢ بۆ یەکەمجار مام جەلالم بینی لەپاش ئەوەش زۆر چاوپێکەوتنی ترم لەگەڵیدا ھەبووە، و لە زۆر لە کتێبەکانمدا ئاماژەم بەو چاوپێکەوتنانە کردووە، بە ڕای من کۆچی مام جەلال بۆ گەلی کورد خەسارەیەکی گەورە بوو مام جەلال لە ژیانی ڕۆژنامەنوسی مندا لە پێگەیەکی گرنگدا بووەو پێموابێت ئەو بۆشاییەی لە غیابی ئەو دروستبووە تائێستا پڕنەبۆتەوە لەبەرئەوەی ئەو سیاسەتکار و دیپلۆماتکارێی باش بوو خۆزگە لەم رەوشە قورسەدا ئەو لە ژیاندا بوایە.

رۆژی ١٨-١١-٢٠١٨ لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ مەراسیمی ناساندن و ئیمزا کردن و پێشکەشکردنی کتێبی لە ئەمانەتی ئاشتیدا بن بەڕێوەچوو.

PUKmedia لە ئەکاونتی هێژا دڵشادەوە

هەواڵی هاوپێچ..................

 

918112018_100 (17).jpg

٢٢.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket