riklam

تۆیۆتا ئۆتۆمبێلێكی تایبەت رەوانەی سەر مانگ دەكات

کوردستان 06:03 PM - 2019-03-13
.

.

كۆمپانیای تۆیۆتا بەهاوكاری ئاژانسی ئاسمانی ژاپۆن كار لەسەر پرۆژەیەك دەكات بۆ ئەوی لە ماوەی نزیكەی 10 ساڵی داهاتوودا مرۆڤ بگوازێتەوە بۆسەر مانگ.
پرۆژەكە خۆی لە دروستكردنی ئۆتۆمبێلێكی كارەبایدا دەبینێتەوە كە بڕیارە لەساڵی 2029دا رەوانەی بۆشایی ئاسمان بكرێت.

بەپێی راگەیەندراوی كۆمپانیای تۆیۆتا ئەو ئۆتۆمبێلە توانای هەڵگرتنی دوو سەرنشین و گەشتكردنی بۆ هەزاران میل لەسەر رووی مانگ دەبێت، هەروەها كابینەیەكیش دروست دەكرێت بۆ ئەوەی كەشتیوانەكان تێیدا بژین بەبێ ئەوەی پێویستیان بە پۆشینی جل و بەرگی بۆشایی ئاسمان هەبێت.

بەپێی ئەو پلانەی تۆیۆتا بۆ ئۆتۆمبێلەكەی سەر مانگ دایڕشتووە، درێژییەكەی 6 مەتر دەبێت یان بە درێژیی دوو پاسی بچووك، بەپێی زانیارییەكانیش لە هاوینی رابردووەوە كۆمپانیاكە دەستیكردووە بە لێكۆڵینەوە سەبارەت بە چۆنێتی دروستكردنی ئۆتۆمبێلەكە، بەڵام لەم هەفتەیەدا رێككەوتنێكی نوێی لەگەڵ ئاژانسی ئاسمانی ژاپۆن ئیمزا كردووە بۆ خێراكردنی پرۆژەكە.

لەوبارەیەشەوە ئەكیو تۆیۆدا سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای تۆیۆتا وتی: پرۆژەكە متمانە بە توانای بەرگەگرتن و لێخوڕینی ئۆتۆمبێلە دروستكراوەكان و تەكنەلۆژیای شانەی سووتەمەنی تایبەت بە كارپێكردنی ئۆتۆمبێلە كارەبایەكان دەردەخات.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەو ئۆتۆمبێلە كارەباییانەی بەشانەی سووتەمەنی كاردەكەن توانای گەشتكردنیان زیاترە لەوانەی بە پاتری كاردەكەن ئەوەش وادەكات ئەم تەكنەلۆژیایە شیاو بێت بۆ پرۆژەكەی سەر مانگ.

بەپێی زانیارییەكانی تۆیۆتا هەرچەندە ئەو وزەیەی كە دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ سەر مانگ بڕێكی سنووردارە بەڵام مەودای گەشتكردنی ئۆتۆمبێلەكە زیاتر لە 10 هەزار كیلۆمەترە.


PUKmedia  سی ئێن ئێن

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket