riklam

وەزیری تەندروستی چەند رێنماییەك بۆ ناوەندە تەندروستییەكان دەردەكات

کوردستان 05:34 PM - 2019-03-13
.

.

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێك سەبارەت بە چاككردنی دەوام و نەشتەرگەری ئێواران و هەنگاوەكانی بەئەلیكترۆنی كردنی میلاكاتی وەزارەتی تەندروستی دەردەكات.

د.رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەت، بڕیارماندا بە ئامادەبوونی نوێنەری داواكاری گشتی لیژنەیەكی كارگێڕی دروستبكەین بەمەبەستی ئەوەی زانیاری وەربگرین لەسەر ئەو رووداوەی لە نەخۆشخانەی شار روویدا، تا لەكاتی وەرگرتنی مووچەدا رێوشوێنی توندتر بگرینە بەر.

وتیشی: پرۆژەیەكمان هەیە بەناوی پرۆژەی بە ئەلیكترۆنی كردنی وەزارەت كە قۆناغ بەقۆناغە و لە ئێستادا قۆناغی میلاكات لە تەواوبووندایە، پێویستە تا 15-4-2019 سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان قۆناغی میلاكات و دۆسیەی كەسی و بە ئەلیكترۆنی كردنی داتای ئامێرە پزیشكییەكان تەواو بكەن.

سەبارەت بە دەوامكردن لە ناوەندە تەندروستییەكانیشدا، د.رێكەوت حەمە رەشید ئاماژەی بەوەكرد، بڕیارماندا دەوام بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و ئۆف نەمێنێت، هەروەها دەسەڵاتمان داوەتە سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكان كە بۆ لەمەودوا هەر بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی بەپێی تایبەتمەندی خۆی نرخی نەشتەرگەری ئێواران داببەزێنێت.

وتیشی: رێنماییمان دەركردووە كە بەهیچ شێوەیەك ناكرێت نەشتەرگەری ئێواران بە پارە لەبەیانیاندا بكرێت و سەرجەم نەشتەرگەیەك لە بەیانیان و ئێواراندا بكرێت و جیا نەكرێتەوە.

د.رێكەوت هیواشی خواست لابردنی پاشەكەوتی مووچە و باشبوونەوەی دۆخی دارایی حكومەتی هەرێم خزمەتە تەندروستییەكان زیاتر بكات.

هەر لەكۆبوونەوەكەشدا وەزیری تەندروستی و ئەنجومەنی وەزارەتەكەی، سوپاسی پشوو درێژی سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی تەندروستییان كرد كە لەو قەیرانەدا خۆراگر بوون درێژەیان بەكارەكەیاندا و سوپاسی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانییان كرد بۆ لابردنی پاشەكەوتی مووچە و رۆڵی هێزەكانی پۆلیسی ئاسایشییان لە دۆزینەوەی مووچە دزراوەكەی نەخۆشخانەی شار بەرز نرخاند.


PUKmedia  تاژاو محەمەد

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket