riklam

دابەشکردنی مووچەی بێ پاشەکەوت بەردەوامە

ئابوری 04:47 PM - 2019-03-13
.

.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژانی داهاتودا بەم شێوەیە مووچەی بێ پاشەکەوت دابەش دەکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست PUKmedia کەوتوە، سبەینێ پێنج شەممە بەرگری فریاکەوتن و هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی زیرەڤانی دابەشدەکرێت بەبێ پاشەکەوت.

رۆژی شەمەش مووچەی وەزارەتەکانی شارەوانی ، کارەبا ، گواستنەوە، پلاندانان، کشتوکاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەکانی مافی مرۆڤ و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و ژینگە و وەبەرهێنانی و دەستپاکی و دەزگای مین و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی زانیاریەکان، رۆژی یەکشەممە هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی حکومەتی هەرێم و وەزارەتەکانی بازرگانی و رۆسنبیری و پیشەسازی و ئاوەدانکردنەوە موچە وەردەگرن و رۆژانی داهاتوش موچەی خانەنشینی مەدەنی دابەشدەکرێت.

پێشتر وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمیش رایگەیاند، کە هەتا پێش نەورۆز سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم و خانەنشینانیش بەبێ پاشەکەوت موچە وەردەگرن.

لە چەند رۆژی رابردوشدا ژمارەیەک وەزارەت و دەستە موچەی بێ پاشەکەوتیان وەرگرت.


PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket