riklam

بەڵگە..بڕیارێكی نوێ لەبارەی پارێزگای هەڵەبجەوە دەردەكرێت

کوردستان 04:40 PM - 2019-03-13
.

.

حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراقی فیدراڵ بڕیاریاێك سەبارەت بە پارێزگای هەڵەبجە دەردەكەن و رەزامەندی نیشاندەدەن بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە بە ناوی پارێزگاكەوە.

لەوباریەوە ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراقی فیدراڵ رەزامەندییان دەربڕی بۆ لەمەودوا تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە بەناوی هەڵ‌بجەوە تۆماردەكرێت.

لیوا رزگار عەلی بەرٍێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم بە PUKmedia ی راگەیاند: تا ئێستا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە بە رەسمی ئاگادار نەكراوینەتەوە.

وتیشی: هەركاتێك نووسراو رێنماییەكانی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتە هاتووچۆی هەرێم، ئەوكاتە وەك هاتووچۆ رێوشوێنی خۆمان دەگرینە بەر و رێنمایی دەردەكەین.


PUKmedia  تاژاو محەمەد

9080.jpg

75477.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket