riklam

پەرلەمانی سوید یادی هەڵەبجە دەكاتەوە

جینۆساید‌‌ 03:45 PM - 2019-03-13
.

.

لەپەرلەمانی سوید یادی 31یەمین ساڵەی تاوانی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە كرایەوە. 

ئەمڕۆ 13ی ئاداری 2019، لەپەرلەمانی سوید بەسەرپەرشتی تۆڕی كوردی سویدی و بەئامادەیی وەفدێكی كۆمیتەی سویدو نوێنەری یەكێتی و  نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و  چەند پەرلەمانكارێكی سویدی و نوێنەری زۆربەی حزب و لایەنە سیاسییەكان یادی تاوانی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە لە پەرلەمانی سوید بەرز راگیرا.

تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لە 16ی ئاداری ساڵی 1988دا لەلایەن رژێمی دیكتاتۆری بەعسەوە دەرحەق بەگەلی كورد ئەنجامدراو بوو بەهۆی شەهیدكردنی پێنج هەزار هاووڵاتی بێ تاوان و برینداركردنی دەیان هەزار كەسی تر لە خەڵكی ئەو شارە ستەملێكراوە.

وڵاتی سوید یەكەم وڵاتە كە رێزی لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عیراق گرت و لە پەرلەمانی سوید بەزۆرینەی دەنگ تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەیان بەجینۆساید ناساند.

هەروەها تۆڕی كوردی سویدی لە حەوت حزبی سویدی ناو پەرلەمان پێكهاتوەو ماوەی چەند ساڵێكە بەرەسمی لەپەرلەمانی سویدەوە ساڵانە ئەم یادە بەرز رادەگرن و پەنجە دەخەنە سەر برینەكانی گەلەكەمان و ئیدانەی تاوانەكانی رژێمی روخاوی پێشوو  دەكەن دژ بە گەلی كورد لە باشوری كوردستان و هەروەها بەگرنگیەوە باس لە بەرخۆدان و قوربانیەكانی گەلی كورد دەكەن بەتایبەت تاوانی كیمیاباران كردنی هەڵەبجەو تاوانی شاڵاوەكانی ئەنفال.

PUKmedia فەلاح ئەحمەد – سوید 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket