riklam

ئەڵمانیا.. دادگایكردنی کوردێکی عیراقی دەستپێدەكات

عیراق 03:39 PM - 2019-03-13
.

.

کەناڵی ARDی ئەڵمانی بڵاویکردەوە پەنابەرێکی کوردی  هەرێمی کوردستانی عێراق بەناوی "علی .ب" تەمەن 22 ساڵ کەلەگەڵ شەپۆلی کۆچبەراندا لە2015 وە لەگەڵ  باوکی و دوو برای دا گەشتبووە ئەڵمانیا بەتۆمەتی کوشتن و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێکی ئەلمانی سۆزانای تەمەن 14 ساڵ دوێنێ 12ی مارس لەڕێوشوێنێکی توندوتۆڵدا لەبەردەم دادگای ڤیسبادندا دادگاییکردنەکەی دەستیپیکرد.

سایتەکە نوسیویەتی ئەم تاوانبارە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە  لە ئایاری  2018دا ئەڵمانیا بەرەو کوردستانی عێراق بەجێ دەهێڵێ و دوای چەند ڕۆژێکی کەم ئاسایشی کوردستان عەلی.ب ی تاوانبار ڕادەستی دەسەلاتی یاسایی ئەڵمانیا دەکاتەوە.

ئەم پەنابەرە عێراقیە لەکانونی یەکەمی 2016 دا بەشێوەی کاتی مافی پەنابەری پێ بەخشراوەو لە ئایاری ساڵی ڕابردودا دوای ئازاردان و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر سۆزانا لەدارستانێکی نزیک کەمپی پەنابەراندا لەشاری"ڤیس بادن" خنکانویەتی دوای دووهەفتە لەدۆزینەوەی لاشەکەی ئەو تاوانبارە لەگەڵ خێزانەکەیدا دەگەرێنەوە بۆ هەولێر.

 ئەمەش نەک هەر شەقامی ئەڵمانیای توشی شۆککرد بەڵکو ناڕەزایی و نیگەرانیەکی زۆرو توڕەبونی لێکەوتەوەو حکومەتی ئەڵمانیش کەوتە بەر ڕەخنەی توندی توندڕەوەکان بەتایبەتی لەلایەن حزبی ئەلتەرناتیفی ڕاستڕەوەوە بەڵام هەر زوو ئەو تاوانبارە لەلایەن ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیرکراو دواتر بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی فیدرالی ئەڵمانیدا گەڕێندرایەوە بۆ ئەڵمانیاو لێکۆڵینەوەکان لەگەلیا دەستیپیکرد.

لەهەواڵەکەدا هاتووە تۆمەتبار "عەلی.ب" لەدادگاییکردنەکەدا نکوڵی کردوە لەوەی دەستدرێژی سێکسی کردبێتە سەر سۆزانا بەلام دانی ناوە بەکوشتنەکەیدا.
"ئاشکرابوونی ئەم تۆمەتبارە لەلایەن هاوڕێیەکی ئەفغانی بکوژەکەوە بووە بەڵام بەفەرمانی دادوەر بەتۆمەتی ئەگەری دەستدرێژی سێکسی هاوبەش لەگەڵ تۆمەتبارەکەدا ئەویش ڕاگیراوە".

لەهەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە ڕاستڕەوەکانی ئەڵمانیا پێیانوایە ئەو تۆمەتبارە واتە "علی .ب"دەستدرێژی سێکسی تری کردۆتە سەر منداڵێکی  تری تەمەن 11 ساڵ و ئەمەشیانکردە لەکەیەک بەناوچەوانی دەسەلات و خودی ئەنگێلامێرکلی ڕاوێژکارەوە.


PUKmedia  شیهاب عوسمان – ئەڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket