riklam

موسڵ.. 15 هەزار خانوو نۆژەندەکرێنەوە

عیراق 03:34 PM - 2019-03-13
.

.

نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی 15 هەزار خانوو لە 29 گەڕەکی رۆژئاوای موسڵ نۆژەندەکاتەوە.

نەتەوە یەکگرتوەکان دەستدەکان بە پرۆژەی نۆژەنکردنەوە نزیکەی 15 هەزار خانوو لە 29 گەڕەکی رۆژئاوای موسڵ، کەبەهۆی شەڕی داعشەوە زیانی زۆریان پێ گەیشتوە.

ئەم پرۆژەیە هۆکارێکە بۆ گەڕاندنەوە 90 هەزار کەس بۆ سەر زێدی خۆیان و سەقامگیری دەگەڕێتەوە ناوچەکە.

لەو بارەیەوە د. محەمەد سدیق مەداوی سه‌رۆكى به‌رنامه‌ى سه‌قامگیرى له‌ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان وتی: ئێمە لە میانەی نۆژەنکردنەوە شارەکانی ڕه‌مادى وفه‌لوجه‌ و به‌رتڵه‌ وبه‌عشیقه‌ بۆمان دەرکەوتوە کە چ کاریگەریەکی هەیە لەسەر گەڕاندنەوەی ژیان بۆ ئەو ناوچانە.

وتیشی: پێشینە ده‌درێت به‌وانه‌ى كه ‌له ‌دۆخێكى زۆر ناسك ژیان ده‌گوزه‌رێنن وه‌كو ئه‌و خانه‌وادانه‌ى كه‌وا ژن تیایدا سه‌رۆك خێزانه‌، ئه‌و خانه‌وادانه‌ى كه‌وا گەنجێک به‌رێوەی ده‌بات، ئه‌وانه‌ى كه‌وا كه‌م ئه‌ندامن، وهه‌روه‌ها ئه‌و خانه‌وادانه‌ى كه‌ تیاییدا ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌وا‌ بژێو‌ى ژیانى په‌یداكردووه بێكاربووه‌ له‌م سێ ساڵه‌ى دوايدا.

ئەوەشی خستەروو کە گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌ست نيشان كراون به ‌ڕاوێژكارى له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان وئۆفیسى پارێزگاکان.

ئاماژەی بەوەشکرد: كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م له‌ خانووه‌كان له‌ كۆتایی مانگى ئازاردا ته‌واو ده‌بێت، وه‌ بڕیار وایه‌ پڕۆژه‌كه‌ تا مانگى تشرينى دووەم 2019 هه‌مووى ته‌واو ببێت.

PUKmedia یونامی

789-.jpg

11.jpg

56.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket