riklam

پەروین بابەكر نموونەی ژنی كورد

ژنان‌ 03:09 PM - 2019-03-13
.

.

بەخشینی خەڵاتی جێپەنجەی سەركردە بۆ ساڵی 2019 بە خاتوو پەروین بابەكر دەرخەری ئەو راستییەی كەژنی كورد هیچی لەژنانی دنیا كەمتر نییە بەتایبەت ئەم خەڵاتە لە ئاستی دنیای عەرەب بوو كە بۆ یەكەمین جار ژنێكی كورد نوێنەرایەتی ووڵاتێكی وەك عێراق بكات خەڵاتەكە بەرێتەوە.

ئەم خەڵاتە لە یادی 8 مارس كەبەخشرا حەقیقەتی كۆمەڵگەی كوردی دەردەخات كەسەرباری ئەوەی جەور و ستەم كاری بەرامبەر بەژنان دەكرێ و ماف و یاسا بۆ ژن و پیاو وەك یەك نیین بەڵام كەسایەتی مەزنی ژنیش لەنێو مەیدانەكەدا بوونیان هەیە كە دەیانەوێ‌ ئاراستەی خەباتی ژنان لە كوردستان و جیهانیش بگۆڕن بەخەباتی وەك یەك و هاوشانی بوونی یەك  .

خاتوو پەروین بابەكر ژنێكە كە سەرباری ئەوەی خۆی خۆی پێگەیاندووە و تواناو زیرەكییەكانی خۆی بۆتە باڵ بۆ فڕین بەرەو سەركەوتن ئەم خانمە وەك خۆی هەموو كات باسی دەكەتا لە قورسترین كارەوە بۆ لوتكەی پێشەنگایەتی ژن هەنگاوی هەڵهێناوە ، كاركردن لەكارگەدا سەرباری ئەوەی بۆ پیاو قورس و گرانە چجای ژنێك رێبەری قورسترین كاربكات لەسەردەمی گەمارۆی توندی سەدام بۆ سەرهەرێمی كوردستان .

پەروین بابەكر لەو ژنانەیە كە مێژووی گەلەكەمان دەبێت بەشانازییەوە لێوەی فێربێت و باسی بكات چونكە ئەو لاوازی كرد بە بەهێز و خەم خۆری و پیشەی بوونی بۆ بەردەوامی كردە تاجی سەركەوتن ، ئەم خانمە وەفادارانە هەمیشە دەدوێ و هەموو ئەودەستانەی لەیادە كە هاوكار و هەماهەنگی سەركەوتن بوون بۆ گەیشتن بە ئامانج ، بەخشینی خەڵاتی جێپەنجەی سەركردەش راستی چیرۆكی نەسرەوتن بۆ سەركەوتن دەخاتە ڕوو كەژن دەتوانێت خۆی بێ و ووزەی خۆی لەپێناو ئایندەیەكی روون  ببەخشێت .


رێبین عومەر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket