riklam

یەکێتی پۆستەکان بەپێی ئیستحقاقی خۆی وەردەگرێت

ی.ن.ک‌‌ 03:08 PM - 2019-03-13
.

.

حاكم قادر ووتی .. بەپێی بەجێهێنانی پڕەنسیپەكان وبڕوابون بەبەرنامە كۆنكرێتییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان , بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری گشتی بەخەڵك وهاووڵاتیان بەگشتی , بەتایبەت دەستەبەركردنی كۆمەڵگایەكی تەندروست كەلەپێشەوەی بەرنامەی كارەكانیاندا ڕیزبەندبكرێت , ئەركی كارمەندانی یەكێتی نێودەزگا حكومییەكانە وبەگەڕانەوە بۆ نێو جەماوەر پێویستە كادیرەکانی یەكێتی نێو چوارچێوەی حوكمڕانی لەسەرجەم دامودەزگاكاندا سەرمەشق وداكۆكیكاری داخوازییەكانی خەڵك بن .

ئەو ووتانەی حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ولێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی  نیشتمانی كوردستان , لەسەرپەرشتیكردنی ئەو كۆبوونەوە فراوانەوە هات كەسەربەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ بەشێك لەكارمەندانی تەندروستی وكارگێڕی چەند نەخۆشخانەیەك ئەنجامیدا .

هەرلەدرێژەی ووتەكانیدا وێڕای دەستخۆشی لەئەرك وماندوبون وشەونخونی كارمەندانی تەندروستی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەهاوڵاتیان
بەگشتی وبەشداری ڕاستەوخۆیان لەبەرەكانی شەڕی دژبەتیرۆرستان وكەمكردنەوەی زەرەرو زیانەگیانییەكان كەسەرجەمیان جێی شانازی گەلەكەمانن , دواتر لەبارەی دواپێشهاتە سیاسی وهەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان ودواهەڵوێستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ بەشداری لەكابینەی حكومەتدا , ڕایگەیاند بەپێی پڕەنسیپی شەراكەتی ڕاستەقینە وئیستحقاقی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و پێگەی سیاسی یەكێتی , بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پۆستانەی كەبەر یەكێتی دەكەون , وەك هێزی دووەمی براوە لەوهەڵبژاردندا درێژە بەخەباتی سیاسی گفتوگۆو دانوستانەكانمان دەدەین و پێداگری لەسەر داواكارییەكانمان دەكەین .

PUKmedia شوان كەریم

1 (1).jpg

1 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket