riklam

ره‌وشتى ده‌سه‌ڵاتداران

بابەتی گۆڕاو 02:56 PM - 2019-03-13
.

.

× ئه‌م چه‌پكه‌ گوڵه‌ چى یه‌ به‌گم؟
ـ ده‌ستى لێ مه‌ده‌... دامناوه‌ ئه‌یبه‌م بۆ سه‌برى خان.
× گوڵ ئه‌به‌ى بۆ ئافره‌ت؟! به‌ جددیته‌؟
ـ ئا... بۆ؟؟
× ئوستاز گیان چۆن شتى وا ئه‌كه‌ى؟ عه‌یبه‌.
ـ یه‌عنى چى عه‌یبه‌؟! له‌ گوڵ موناسیبتر هه‌یه‌ بۆ دیارى؟!! جوان و بۆنخۆش و.......
× وایه‌.. جوانیشه‌ و بۆنیشى خۆشه‌، به‌ڵام.......
ـ به‌ڵام چى؟
× رووم نایه‌ به‌خوا... نایڵێم.
ـ چى ناڵێى كه‌لـله‌پووت؟! قسه‌ بكه‌ نه‌جاتم بده‌.
× گه‌وره‌م خۆ تۆ لاى خۆت ئه‌شیا و سه‌حه‌ت خوێندووه‌...باسى گوڵ و دیمه‌نى گوڵ و ئه‌مانه‌ بۆ ئافره‌ت جائیز نى یه‌.
ـ له‌به‌رچى جائیز نى یه‌ ئه‌فه‌ندى؟
× چونكه‌ گوڵ له‌ ئه‌سڵا ئه‌ندامى زاوزێى رووه‌كه‌.. حه‌یامان ئه‌چێ.
ـ ده‌ك له‌شت ساغ نه‌بێ بۆ خۆت و قسه‌ت.
× تۆ هه‌رواى به‌گم.. قسه‌ى جوانت پێ ناخۆشه‌.
ـ ده‌ وه‌ره‌ خۆت مه‌كوژه‌!!.. ئه‌ڵێ قسه‌كه‌م جوانه‌!
× به‌ڵێ جوانه‌ و عیلمییشه‌.
ـ رۆڵه‌ ئه‌وه‌ كه‌ى قسه‌یه‌!... تۆ قسه‌ى جوانت گوێ لێ نه‌بووه‌.. فه‌رموو گوێ له‌م قسه‌یه‌ بگره‌....
× ئه‌ڵێ چى؟
ـ ئه‌ڵێ ئه‌خلاقى چینى ده‌سه‌ڵاتدار چۆن بوو ئه‌خلاقى كۆمه‌ڵگاكه‌ش وا ئه‌بێ.
× ئێ ئێ ئێ... كه‌واته‌ بۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ رقمان له‌ پاره‌یه‌...تومه‌ز چووینه‌ته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وان!!

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket