riklam

له‌باره‌ی (شار)ه‌وه‌

بیروڕا 01:14 PM - 2019-03-13
.

.

مولابه‌ساتی رووداوی رفاندنی پاره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار هه‌رچییه‌ك بێت و هه‌ر چۆنێك بێت. ده‌بێ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و زیمامدارانی ئومور له‌ ئیداره‌ی شاره‌كه‌ بیكه‌نه‌ وێستگه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ و هه‌ڵوه‌سته‌ كردن، بیكه‌نه‌ ده‌رفه‌ت و شۆكێك بۆ راگرتنی ئه‌و نه‌زیف و رۆچوونه‌ی ده‌خوازێت حوكمڕانی یه‌كێتییانه‌ و مۆدێلی ئیداره‌ی سلێمانییانه‌ بخاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.

پێش هه‌موو شتێك ده‌بێ یه‌كێتی و ئیداره‌كه‌ی لێره‌ خۆی بڵێ؛ ئیتر به‌سه‌. له‌پاڵ ده‌ستگیركردن و سزادانی دز و تاوانبارانی رووداوه‌كه‌دا، بۆ هه‌مووانی نیشان بدات یاسا و ته‌گبیری سیاسی، كه‌فاله‌تی راگرتنی ئه‌مجۆره‌ كارانه‌ ده‌كات. خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ ئیداره‌ی سلێمانی به‌و نه‌فه‌سه‌ رێوشوێن دابنێن كه‌ مۆدێلی سلێمانی وه‌كو دیموكراسی و فره‌یی و ره‌نگاوڕه‌نگی ده‌ڤه‌ری سه‌وزه‌ڵانی ده‌ناسێنێ، رێگه‌ش نادات كه‌س وا وێنای ئه‌م فره‌ییه‌ بكات كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ شپرزه‌یی و رێگه‌دان به‌ ئاڵۆزی نانه‌وه‌، یه‌كێتی له‌سه‌رێتی خۆی نموونه‌ی سه‌رمه‌شقی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌زیفه‌ بێت و له‌ شوێنێك رایبگرێت. وه‌كو خۆی سه‌رمه‌شق بوو له‌ ره‌نج و خه‌باتی نیشتمانی و دیموكراسیدا، له‌ كه‌س و هیچ لایه‌نێكیش قبوڵ نه‌كات سلێمانی له‌كه‌دار بكه‌ن.

ده‌بێ خه‌مخۆرانی یه‌كێتی بێژن سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك سه‌ره‌نجام هه‌ر مۆدێله‌كه‌ی ئێمه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.

یاسا سه‌روه‌ریی و ته‌گبیری ئیداری و ئه‌منی و خۆگورجكردنه‌وه‌، دیوی دووه‌می دیموكراسییه‌ كه‌ ده‌بێ پیشانی ئه‌وانه‌ بدرێت كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ گه‌یشتوون.

دیموكراسیی كۆمه‌ڵایه‌تی واتای هه‌ست كردن به‌ ئه‌من و ئه‌مانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌. بۆ دیوی ده‌سته‌بژێره‌ سیاسییه‌كه‌شی واتای دیموكراسی به‌رپرسیارانه‌.


ستران عه‌بدوڵڵا


PUKmedia کوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket