riklam

ھه‌زاران داعش خۆیان راده‌ستی ھه‌سه‌ده‌ دەكەن

جیهان 01:01 PM - 2019-03-13
.

.

ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی سێ ھه‌زار تیرۆرستی داعشی له‌ باغۆز راگه‌یاندو ھه‌تا ئێستاش شه‌ڕو رووبه‌رووبوونه‌وه‌كان بۆ ئازادكردنی دوا مۆڵگه‌ی داعش به‌رده‌وامن.

له‌ په‌یامێكیدا له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مسته‌فا بالی لێپرسراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاندووه‌:  له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 3 ھه‌زار تیرۆرستی داعش له‌ باغۆز خۆیان راده‌ستی ھێزه‌كانمان كردووه‌.

راشیگه‌یاندوه‌: 3 ژن و چوار منداڵی ئێزدی له‌لایه‌ن ھێزه‌كانمانه‌وه‌ ئازادكراون.

ھه‌وڵ و پێشڕه‌وییه‌كانی ھه‌سه‌ده‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ سوریا به‌رده‌وامه‌و به‌ وته‌ی لێپرسراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ھه‌سه‌ده‌ش، شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌و كاتی یه‌كلابوونه‌وه‌ی شه‌ڕی داعشیش له‌ ئێستادا له‌ ھه‌ر كاتێكی تر نزیكتره‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket