riklam

له‌ سلێمانی ئاماده‌كارییه‌كانی نه‌ورۆز راگه‌یه‌ندرا

کوردستان 01:01 PM - 2019-03-13
.

.

لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی ئاماده‌كارییه‌كانی رۆژانی نه‌ورۆزی راگه‌یاند و قائیمقامی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت : هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویست كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران له‌ بارودۆخێكی ئارام و هێمندا پێشوازی له‌جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردی بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌13-3-2019 لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی به‌ سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانیو به‌ئاماده‌بونی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوه‌وه‌و پلان  و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشوازی كردن  له‌رۆژانی نه‌ورۆز تاوتوێكرا، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌رۆژی 20 مانگ له‌گردی مامه‌یاره‌ رێوڕه‌سمی پێشوازیكردن له‌جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چه‌ند چالاكییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كرێت. هاوكات له‌ شه‌قامی سالمی شاری سلێمانیش ئاماده‌كاری پێویسست كراوه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌هاوڵاتیان و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه‌ روو له‌ سلێمانی ده‌كه‌ن، قائیمقامی سلێمانی راشگه‌یاند هه‌موو ڕێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران له‌ بارودۆخێكی ئارام و هێمندا پێشوازی له‌جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردی بكه‌ن.

ئاوات محه‌مه‌د وتیشی: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ رۆژانی نه‌ورۆزدا له‌ ئه‌ركانیان به‌رده‌وام ده‌بن،  ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد بۆ رۆژانی "21-22-23" مانگ كه‌ پشووی فه‌رمییه‌ له‌ هه‌موو شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان تیمه‌كان ڕێوشوێنی پێویست ده‌گرێنه‌ به‌ر بۆ كارئاسانی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران و پێشكه‌شكردنی كارئاسانی بۆیان، قائیمقامی سلێمانی راشیگه‌یاند: له‌ رۆژانی نه‌ورۆزدا مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ی سلێمانی كراوه‌ ده‌بێت به‌ڕووی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه‌ دێنه‌ شاره‌كه‌، له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌ گه‌شتیاریه‌كانیش عه‌لی ره‌ئووف به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سلێمانی رایگه‌یاند: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌خت كراوه‌ بۆ پێشوازی كردن له‌ گه‌شتیاران و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ رۆژانی نه‌ورۆزدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌شتیاران رووبكه‌نه‌ پارێزگای سلێمانی.


PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket