riklam

قائیمقامی سلێمانی داوای لێبوردن له‌ هاووڵاتیان ده‌كات

کوردستان 11:46 AM - 2019-03-13
.

.

قائیمقامی سلێمانی ده‌ڵێت: داوای لێبوردن له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌ دوێنێ نیگه‌ران بوون پاش ئه‌وه‌ی كه‌ پاره‌ی نه‌خوشخانه‌ی شار دزرا.

له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ ڕۆژانی نه‌ورۆز كراوه‌ و سه‌رجه‌م شوێنه‌ گشتی و گه‌شتیارییه‌كان بۆ پێشوازی له‌گه‌شتیاران ئاماده‌كراوه‌ و ڕۆژی 20 ی مانگ چه‌ندین چالاكی هونه‌ری له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا قائیمقامی سلێمانی سوپاسی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی كرد كه‌ توانیان له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 15 سه‌عاتدا تاوانبارانی دزی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی شار ده‌ستگیر بكه‌ن و پاره‌ دزراوه‌كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كانیان.

ئاوات محه‌مه‌د وتیشی: داوای لێبوردن له‌ دانیشتوانی سلێمانی ده‌كه‌ین كه‌ دوێنێ نیگه‌ران بوون پاش ئه‌وه‌ی كه‌ پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ دزرا.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket