riklam

مووچه‌ دزراواكه‌ گه‌یشته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار

کوردستان 11:21 AM - 2019-03-13
.

.

دوای ئه‌وه‌ی هێزكانی ئاسایش و پۆلیس و دژه‌ی تیرۆر توانیان له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، پاره‌ی دزراوی مووچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار بگێڕنه‌وه‌و ئه‌و باندی دزییه‌ش ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ هه‌ستابوون به‌و تاوانه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌دوای بڕیاری دادوه‌ر پاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی شارو به‌سه‌ر كارمه‌ندان و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا دابه‌شده‌كرێت.

د. یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌مڕۆ 13-3-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا به‌ بایاری به‌ڕێز دادوه‌ر پاره‌كه‌ له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌و هه‌ر ئه‌مڕۆش مووچه‌ی سه‌رجه‌م پزیشكان و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت.

د. یاد راشیگه‌یاند: زۆر سوپاسی هێزه‌كانی ئاسایشی و پۆلیس و دژه‌ تیرۆر ده‌كه‌ین كه‌ توانرا به‌ هیمه‌تی مه‌ردانه‌ی ئه‌وان ئه‌و باندی دزییه‌ ده‌ستگیربكرێت و پاره‌كه‌ش به‌ سه‌لامه‌تی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ بگه‌ڕنرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر ئه‌مڕۆ د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دات.

PUKmediaزانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket