riklam

ئێران.. 350 هه‌زار ئایفۆن كوژێندرانه‌وه‌

جیهان 11:16 AM - 2019-03-13
.

.

وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران، ئاشكرایكردوه‌، ژماره‌ی دوور كه‌وتنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران له‌موبایلی ئایفۆن رووی له‌زیادبوونه‌وه‌و رۆژانه‌ 70 هه‌زار موبایل ده‌كوژرێنه‌وه‌.


مه‌حمود جه‌واد ئازه‌ری، وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران، رایگه‌یاندوه‌:"به‌هۆی جێبه‌جێكردنی بڕیاری سزادانی ئێران، كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ فارسیه‌كان، به‌كارهێنه‌ران له‌و موبایله‌ دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" تاكو پێش ئه‌م بڕیاره‌ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن روویان له‌زیاتربوون ده‌چوو، به‌تایبه‌ت هه‌ر رۆژێك حه‌وت هه‌زار به‌كارهێنه‌ر  زیاد ده‌بوون".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" له‌ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردوودا نه‌ك حه‌وت هه‌زار به‌كارهێنه‌ر زیادی نه‌كردوه‌، به‌ڵكو 70 هه‌زار موبایلی ئایفۆن كوژراونه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكی په‌نا بۆ ئه‌پڵیكه‌یشنی فارسی ده‌به‌ن".


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket