riklam

زاخۆی ده‌لال ڕاپه‌ڕی

کوردستان 10:49 AM - 2019-03-13
.

.

(28) ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینی قه‌زای زاخۆ تێپه‌ڕده‌بێت و له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و له‌ 13-3-1991 هاووڵاتییانی قه‌زای زاخۆ دژی سته‌مكاری و زوڵم زۆری رژێمی به‌عسی رووخاو له‌ قه‌زاكه‌یان ڕاپه‌ڕین و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سه‌رجه‌می ئه‌و قه‌زایه‌ له‌ داروده‌سته‌ داپڵۆسێنه‌ره‌كه‌ی رژێمی به‌عسی فاشیست پاككرایه‌وه‌و قه‌زای زاخۆ ئازاد كراو تاجی سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌رنا.

ڕاپه‌ڕینی قه‌زای زاخۆ دوای راپه‌ڕینی شاری دهۆك بوو كه‌به‌پێی پلانی به‌ره‌ی كوردستانی له‌و كاته‌دا پێویست بوو پێشتر شاری دهۆك پاكبكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكرد ڕاپه‌ڕین له‌ قه‌زای زاخۆ و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ ئاسانتر بكات، لێره‌شه‌وه‌  به‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌ پیرۆزبایه‌كی گه‌رم له‌ هاووڵاتییانی قه‌زای زاخۆی ده‌لال ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌و شاره‌ سه‌ربه‌رزه‌ هه‌میشه‌ ئاوه‌دان بێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket