riklam

به‌ڤیدیۆ.. ده‌ستگیركردنی باندی دزینی پاره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار

کوردستان 10:30 AM - 2019-03-13
.

.

دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌و ‌هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر تۆمه‌تبارانی روورداوی دزین و رفاندنی پاره‌ی موچه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شاریان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر پاره‌ دزراوه‌كه‌ و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ش كه‌ تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه‌.
 
له‌ ئۆپه‌راسیۆنیكی كه‌م وێنه‌دا و دوای  تێپه‌ربونی كه‌متر له‌ 24 سه‌عات به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر، به‌ هاوكاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری سلێمانی  له‌ گه‌ران و به‌دواداچونێكی وورد و نه‌خشه‌بۆدارێژراو ، توانیان‌ چه‌ند تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ پاره‌ی موچه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شاریان دزی له‌ سلێمانی.
 
 ئۆتۆمبێلێكی تر كه‌ توانراوه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌شدابگیرێت و پاره‌كه‌ش بگه‌رێنرێته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دیناری موچه‌ی كارمه‌ندانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌یه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket