riklam

به‌ وێنه‌.. دۆزینه‌وه‌ی پاره‌ دزراوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار

کوردستان 10:03 AM - 2019-03-13
.

.

له‌ ئۆپراسیۆنێكدا به‌ هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆرو ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی، پاره‌ دزراوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار دۆزرایه‌وه‌و چه‌ند تۆمه‌تبارێكیش ده‌ستگیركران.

دوای تێپه‌ڕبوونی 12 سه‌عات توانرا مووچه‌ دزراوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار بدۆزرێته‌وه‌و بانده‌كه‌ش ده‌ستگیربكرێت.

پێشتریش قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی راسپارد كه‌ ئه‌وپه‌ڕی ھه‌وڵ و توانای خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ لێپێچنه‌وه‌ له‌ رفاندنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شار و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و رووبه‌رووكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یاسا.

رۆژی سێشه‌ممه‌ چه‌ند چه‌كدارێك بڕی زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دیناری مووچه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شاریان دزی، دواتر له‌ ئۆپراسیۆنێكی كه‌موێنه‌دا، دوای تێپه‌ڕبوونی 12 سه‌عات توانرا پاره‌ دزراوه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و بانده‌كه‌ش ده‌ستگیربكرێن.

PUKmedia

21102000.jpg

0021021000.jpg

0021001100.jpg

2121000.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket