riklam

ورده‌كاری ده‌ستگیركردنی باندی دزینی مووچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار

کوردستان 09:44 AM - 2019-03-13
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی ورده‌كاری ده‌ستگیركردنی باندی دزینی پاره‌ی مووچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاریان ئاشكراكرد.

ئه‌مڕۆ 13-3-2019، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمان و عه‌مید ئاسۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ورده‌كاری ئاشكراكردن و ده‌ستگیركردنی باندی دزینی پاره‌ی مووچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاریان ئاشكراكرد.

سه‌ره‌تا حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند: راسته‌وخۆ دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌ رووداوه‌كه‌ هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سلێمانی و دژه‌تیرۆر به‌ هه‌مانگی و دانانی پلانێكی وردو تۆكمه‌ توانیان له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا سه‌ره‌داو له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ئاشكرابكه‌ن و زۆر به‌وردی توانیان ئه‌ندامانی ئه‌و بانده‌ دزییه‌ ده‌ستگیربكه‌ن و پاره‌كه‌ش به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێننه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: زۆر سوپاسی هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی و پۆلیس و دژه‌ تیرۆر ده‌كه‌ین كه‌ به‌بێ ماندووبوون و ئازایانه‌ توانیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و بانده‌ دزییه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی راشیگه‌یاند: بانده‌كه‌ له‌ حه‌وت كه‌س پێكهاتوون و سه‌رجه‌میان پێشتر پێشینه‌ی تاوانی دزی و كوشتنیان هه‌بووه‌و زیندانی كراون و پێشتر پیلانیان بۆ كاره‌كه‌ داناوه‌و ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆكردووه‌، له‌ ئێستا سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركراون و دانیشیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌.

وتیشی: خۆشبه‌ختانه‌ به‌ هیمه‌ت و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و دژه‌ تیرۆر توانرا سه‌رجه‌میان ده‌ستگیربكرێن و سه‌رجه‌م پاره‌كه‌ش به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنرێته‌وه‌.

دواتر عه‌مید ئاسۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: زۆر سوپاسی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی و دژه‌ تیرۆر ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مداو به‌ هیمه‌ت و هه‌ماهه‌نگی هه‌موولایه‌ن توانرا باندی دزینی پاره‌ی مووچه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شار ده‌ستگیربكه‌ن و پاره‌كه‌ش به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێننه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ژووری عه‌ملیات و هه‌ماهه‌نگییان پێكهێناو به‌ ته‌نها له‌ناوشاردا 150 بازگه‌و مه‌فره‌زه‌ دانران له‌ماوه‌یه‌كی توانرا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی بهێڵرێت بچه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌ستگیربكه‌ن.

وتیشی: داوا له‌ هاووڵاتییان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین پێش رووداوه‌كان نه‌كه‌ون و به‌ بێ بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست هیچ لایه‌نێك و كه‌سانێك تۆمه‌تبار نه‌كه‌ن ئه‌وه‌ كاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كان ده‌كات و له‌ كۆتاییدا سه‌رجه‌م زانیارییه‌ راست و دروسته‌كان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ئاشكراده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاووڵاتییان شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌روماڵیان پارێزراو ده‌بێت و بۆ هیچ كه‌سێكیش نییه‌ بیه‌وێت ئاسایشی و ئارامی سلێمانی بشێوێنیت، چونكه‌ ئاسایشی و ئارامی شاری سلێمانی هێڵی سوره‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket