riklam

بەرهەمهێنانی كارەبای دوكان 300 مێگاواتی تێپەڕاند

کوردستان 11:04 PM - 2019-03-12
.

.

دوای نوێكردنەوەی یەكەكانی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای دوكـــان لە 70 مێگاواتەوە بۆ 320 مێگاوات توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بەرزبوەتەوە.

ئەندازیار ئەبوبەكر حەمە حسێن لێپرسراوی تەكنیكی وێستگەی كارۆئاوی دوكـــان بە PUKmediaی راگەیاند: دوای سێ ساڵ لەوەستان و لەكاركەوتنی  چوار یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا خۆشبەختانە لەئێستادا دوای نوێكردنەوەیان جارێكی تر چوار یەكەمان لەكاردایەو تێستكراوەو ئامادەین 320 مێگاوات كارەبا بەرهەمبهێنین.

وتیشی: بەردەوام پێویستمان بە نوێكردنەوە و دامەزراندنی كەسانی شارەزاو پسپۆڕ هەیە. 

لەبارەی گرنگی پڕۆژەكەش شاهۆ عوسمان قائیمقامی قەزای دوكــــان بە PUKmediaی راگەیاند:پرۆژەی وێستگەی كارۆ ئاوی پڕۆژەیەكی نیشتمانی گرنگەو وەك ئیدارە بەردەوام لە هەوڵداین بۆ چارەسەری گرفتەكانی.

وتیشی: ماندوبونی كارمەندان و ئەندازیارانی فەرمانگە جێگای رێزەو زیاد لەئەركی خۆیان خۆبەخشانە كاردەكەن، هەربۆیە بەرهەمی ئەم ماندوبونەیان بوە هۆی بەكارخستنەوەی چوار یەكەی بەرهەمهێنان كە ماوەی سێ ساڵە لەكار كەوتون.

ماوەی چل ساڵە وێستگەی كارۆئاوی دوكــان كاردەكات و كارەبا بەرهەمدێنێت، بەوتەی لێپرسراوی وێستگەكەش لەماوەی ئەم چل ساڵەدا بەبڕی سێ ملیار دۆلار كارەبای بەرهەمهێناوە.

PUKmedia شاڵاو ئەحمەد -دوكـــان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket