روونكردنەوەیەك لەوتەبێژی یەكێتییەوە
10:48 PM - 2019-03-12.
ئەمڕۆ لە هەندێك كەناڵی میدیا، هەواڵێكی ناڕاست و بێ بنەما سەبارەت بەهەڵوێستی یەكێتی لەبارەی رێكەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزتنەوەی گۆڕانو پشكی ئەو بزوتنەوەیە لە كابینەی ئایندەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە.
بۆ دەرخستنی راستیەكانو رێگەگرتن لەهەر چەواشەكارییەك بەپێویستمانزانی ئەم روونكردنەوەیە بڵاوبكەینەوە:
1-لەگەڵ ئیمزاكردنی رێكەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕانو پارتی دا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزباییو خۆشحاڵی خۆی دەمودەست راگەیاندووە. ئەمڕۆیش لە كۆبونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتیو پارتیدا، سەرەڕای دووپاتكردنەوەی هەمان هەڵوێست ئەوەش بیری ئامادەبوان هێنرایەوە، كە یەكێتی پێش سێ ساڵ داوای لە هەڤاڵانی پارتی كردووە، رێكەوتن لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام بدەن.
2-لە كۆبونەوەی ئەمڕودا لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوای شەراكەتی راستەقینە و ئالیەتو پێداویستیە عەمەلیەكانی جێبەجێكردنی كردووە. لەنێوانیشیاندا پشكەكانی یەكێتی لە پۆستەكاندا و هەرگیز باس لە پشكی گۆڕان نەكراوە.
3-سەبارەت بەپرسی دەستورو ئەو یاسایانەی كە ڕەهەندی نیشتمانیان هەیە، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەختیكردۆتە سەر پرەنسیپی سازان لەنێوان هەموو لایەنەكانو پێكهاتنیان لەسەر ئەو پرسانە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای بەشداری پێكردنی لایەنەكانی تریش لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم.
لەتیف شێخ عومەر
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
12/3/2019
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25