riklam

روونكردنەوەیەك لەوتەبێژی یەكێتییەوە

کوردستان 10:27 PM - 2019-03-12
.

.

ئەمڕۆ لە هەندێك كەناڵی میدیا، هەواڵێكی ناڕاست ‌و بێ بنەما سەبارەت بەهەڵوێستی یەكێتی لەبارەی رێكەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزتنەوەی گۆڕان‌و پشكی ئەو بزوتنەوەیە لە كابینەی ئایندەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە.

بۆ دەرخستنی راستیەكان‌و رێگەگرتن لەهەر چەواشەكارییەك بەپێویستمانزانی ئەم روونكردنەوەیە بڵاوبكەینەوە:

1- لەگەڵ ئیمزاكردنی رێكەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان‌و پارتی دا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی‌و خۆشحاڵی خۆی دەمودەست راگەیاندووە. ئەمڕۆیش لە كۆبونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتیدا، سەرەڕای دووپاتكردنەوەی هەمان هەڵوێست ئەوەش بیری ئامادەبوان هێنرایەوە، كە یەكێتی پێش سێ‌ ساڵ داوای لە هەڤاڵانی پارتی كردووە، رێكەوتن لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام بدەن.

2- لە كۆبونەوەی ئەمڕودا لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوای شەراكەتی راستەقینە و ئالیەت‌و پێداویستیە عەمەلیەكانی جێبەجێكردنی كردووە. لەنێوانیشیاندا پشكەكانی یەكێتی لە پۆستەكاندا و هەرگیز باس لە پشكی گۆڕان نەكراوە. 

3- سەبارەت بەپرسی دەستورو ئەو یاسایانەی كە ڕەهەندی نیشتمانیان هەیە، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەختیكردۆتە سەر پرەنسیپی سازان لەنێوان هەموو لایەنەكان‌و پێكهاتنیان لەسەر ئەو پرسانە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای بەشداری پێكردنی لایەنەكانی تریش لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم. 

لەتیف شێخ عومەر

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

12/3/2019

PUKmedia تایبەت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket