riklam

ئیستۆنیا لەبواری حكومەتی ئەلیكترۆنی هاوكاری هەرێم دەكات

کوردستان 09:51 PM - 2019-03-12
.

.

لەدووەم رۆژی سەردانەكەیدا بۆ تالینی پایتەختی ئیستۆنیا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ یوری راتاس سەرۆك وەزیرانی ئیستۆنیا كۆبووەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ 12ی ئاداری 2019 بەڕێوەچوو، سەرۆك وەزیرانی ئیستۆنیا خۆشحاڵی خۆی لە سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی بۆ ئیستۆنیا دەربڕی و هەردوولاش پێداگربوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكان  بەتایبەت لەبواری حكومەتی ئەلكترۆنیدا.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا یوری راتاس ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ یارمەتیدانی حكومەتی هەرێم لەبواری دروستكردنی حكومەتی ئەلیكترۆنی و گواستنەوەی ئەزمونی سەركەوتوویی ئەستۆنیا لە بواری حكومەتی ئەلیكترۆنی بۆ هەرێمی كوردستان، لەم چوارچێوەیەدا سەرۆك وەزیرانی ئیستۆنیا بەڕەسمی بانگهێشتنامەیەكی پێشكەشی حكومەتی هەرێم كرد بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی سەبارەت بەحكومەتی ئەلیكترۆنی كە بڕیارە لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا لە ئیستۆنیا بەڕێوەبچێت.

جێگری سەرۆك وەزیران سوپاسی یوری راتاسی كرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەو هیوای خواست لە داهاتوودا بتوانن سود لەئەزموونی سەركەوتوویان ببین لەبواری حكومەتی ئەلكترۆنیدا.

لەكۆبوونەوەكەدا هیوا ئەفەندی سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیاو زانیاری هەرێمی كوردستان و سەفین غەفور راوێژكاری تایبەتی قوباد تاڵەبانی بەشداربوون.

هەر لە درێژەی سەردانەكەیدا جێگری سەرۆك وەزیران سەردانی مەڵبەندی تۆماری زانیاری ئیستۆنیای كردو لەلایەن بەرپرسانی ئەو مەڵبەندەوە بەگەرمی پێشوازی لێكرا، بەرپرسانی مەڵبەندەكە باسیان لەگرنگی ئەرك و كارەكانی مەڵبەندەكەیان كرد كە هەموو داتاو زانیارییەكانی حكومەتی ئیستۆنیا لە خۆ دەگرێت و بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی تۆمار كراون.

قوباد تاڵەبانی رۆژی دوو شەمە ١١ی ئازاری لەسەر بانگهێشتی رەسمی سەرۆك وەزیرانی ئیستۆنیا سەردانی ئەو وڵاتەی كردو لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەشیدا رۆژی رابردوو لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەدا كۆبووەوەو دواتر سەردانی ئەكادیمیای حكومەتی ئەلیكترۆنی كرد.

PUKmedia راگەیاندنی جێگری سەرۆك وەزیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket