riklam

بەوێنە.روداوێكی هاتووچۆ 8 برینداری لێدەكەوێتەوە

کوردستان 09:19 PM - 2019-03-12
.

.

لەسەر رێگای دوكـــان - خەلەكان بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل هەشت كەس بریندار بوون.

لەوبارەیەوە نەقیب كۆسرەت عەبدوڵڵا لێپرسراوی بنكەی هاتووچۆی خەلەكان بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمشەو 12ی ئاداری 2019، لەڕێگای دوكان-خەلەكان لە ئاستی گوندی قەمیشە بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی قەمرەی كیاو تویتای نیسان هەشت كەس برینداربوون. 

وتیشی: هۆكاری روداوەكە پابەند نەبونە بەڕێنماییەكانی هاتوچۆوەو بریندارەكانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خەلەكان و دوكان و كاری پێویستیان بۆ كراوە.

رێگای دوكان - خەلەكان بەهۆی بوونی لۆدی زۆرو خراپی رێگاكەوە رۆژانە روداوی هاتوچۆ تێدا رودەدات.

PUKmedia  شاڵاو ئەحمەد - دوكــــــان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket