riklam

قوباد تاڵەبانی لەبارەی مووچەكەی شارەوە دەزگا ئەمنییەكانی راسپارد

کوردستان 08:57 PM - 2019-03-12
.

.

قوباد تاڵەبانی دەزگا ئەمنییەكانی شاری سلێمانی رادەسپاردوە ئەوپەڕی هەوڵ و توانای خۆیان بخەنەگەڕ بۆ لێپێچینەوە لەڕفاندنی مووچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شارو دۆزینەوەی تاوانباران.

لەوبارەیەوە سەمیر هەورامی لێپرسراوی راگەیاندنی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: قوباد تاڵەبانی دەزگا ئەمنییەكانی شاری سلێمانی رادەسپاردوە ئەوپەڕی هەوڵ و توانای خۆیان بخەنەگەڕ بۆ لێپێچینەوە لەڕفاندنی مووچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شارو دۆزینەوەی تاوانباران و ڕووبەڕووكردنەوەیان لەگەڵ یاسا.

وتیشی: لەهەمان كاتیشدا دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران و كارمەندانی تەندروستی كە مووچەكانیان نافەوتێت و ئەوە مافی رەوای خۆیانە.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket