riklam

خاتوو شاناز چەند كەسایەتییەك بەسەردەكاتەوە

کوردستان 07:59 PM - 2019-03-12
.

.

ئەمڕۆ 12-3-2018 لەچەند سەردانیكَی جیاجیادا لەشاری سلێمانی خاتوو شاناز ئیبرهیم ئەحمەد سەردانی ماڵی تێكۆشەری دێرین مام غەفوری كردوو لەنزیكەوە لەتەندروستیانی پرسی و رۆڵی بێوچانی هەڤاڵ مام غەفوری لە شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بەڕابەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرزنرخاند.

لەسەردانەكەیدا خاتوو شاناز بە مام غەفوری راگەیاند:شانازی دەكەین بەخەباتی نەپساوەو  بێدابڕانت ماندووبوونی ئێوە خۆشبەختانە ئەزموونی حكومڕانی ئەمڕۆی كوردی بەرهەم هێناوە ، لەبەرامبەریشدا مام غەفور سوپاس و ستایشی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیكرد كەلەم دۆخەدا بەسەریكردۆتەوە .

لەوێستگەیەكی تری سەردانەكەیدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەشاری سلێمانی سەردانی تێكۆشەری دێرین هێمنە ڕەشی كرد و خەبات و تێكۆشانی رابردووی بەڕێزیانی بەرزنرخاند لەنێو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لای خۆشیەوە هێمنە رەش سوپاسی خاتوو شانازئیبراهیم ئەحمەدی كرد كەبەردەوام پاڵپشت و پشتیوانی تێكۆشەرانی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە.

هەرلەچوارچێوەی بەسەركردنەوەكانیدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی ماڵی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان خاتوو سەلما شەهید فاتحی كرد بەمەبەستی هەواڵپرسین لە تەندروستی جەلیل شەریف باوكی هاوسەری و هیوای خواست بەزووترین كات باری تەندروستیان جێگیربێت .

لەبەرامبەریشدا خاتوو سەلما شەهید فاتح سوپاسی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیكرد بۆ سەردان و بەسەركردنەوەی و پاڵپشتییە بەردەوامەكانی بۆ سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە .

PUKmedia  تایبەت

 

 

5656.jpg

575476.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket