riklam

بەغدا 724 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكات

کوردستان 07:44 PM - 2019-03-12
.

.

حكومەتی عێراق 724 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران‌و جیاوازی مووچەی مانگەكانی كانونی دووەم‌و شوباتی ئەمساڵ ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كرد. پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، وەزارەتی بەرگری بەجیا مانگانە 68 ملیار دینار بۆ مووچەی پێشمەرگە دەنێرێت.

بەرێوەبەرایەتی ژمێركاری وەزارەتی دارایی عێراق  لەبەرواری 10ی 3ی 2019 بڕیاریداوە بڕی  724  ملیار‌و  819 ملیۆن دینار بخاتەسەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم.

وەك لە نوسراوەكەشدا هاتووە، بڕی 453 ملیار‌و 319 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی ئادارە‌و بڕی 271 ملیار‌و 500 ملیۆن دیناریشی بۆ جیاوازی مووچەی مانگەكانی كانونی یەكەم‌و شوباتی ئەمساڵە.

لەبارەی خەرجكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەشەوە، (ئەحمەدی حاجی ڕەشید) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاند، بەگوێرەی یاسای بودجە مانگانە 68 ملیار دینار بۆ مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە خەرج دەكرێت‌و پارەكەش لە وەزارەتی بەرگریەوە ڕەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت، تەئكیدیشی كردەوە، تائێستا وەزارەتی بەرگری 68 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی سێی هێزەكانی پێشمەرگە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە.

PUKmedia  گەلی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket