riklam

پزیشكێك دەستپێشخەرییەكی جیاواز دەكات

کوردستان 07:19 PM - 2019-03-12
.

.

لە دەستپێشخەرییەكدا دكتۆرێكی شاری سلێمانی ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ بینینی سەرجەم ئەو نەخۆشانەی هەژارن و توانای سەردانیكردنی دكتۆری پسپۆڕیان نییە بەبێ بەرامبەر.

د.دێرێ لەتیف پسپۆریی نەخۆشییەكانی چاو   خاوەنی دكتۆرای سویدی و ئەوروپی لەنەشتەرگەری و نەخۆشییەكانی چاو بە PUKmedia ی راگەیاند: نزیكەی ماوەی 3 ساڵ دەبێت بڕیارێكی لەوجۆرەم داوە بە لەبەرچاوگرتنی باری دارایی هاوڵاتییان و قەیرانی دارایی.

وتیشی: لەراستیدا من پێم خۆشنییە ئەم بابەتە زۆر گەورە بكرێت چونكە ئەوەی من دەیكەم ئەركێكی مرۆچانە و نیشتمانی خۆمە و هەمیشە دەرگای عیادەكەم بەرووی هەموو ئەو هاووڵاتیانەدا كراوەیە كە كەم دەرامەتن و باری داراییان باش نییە.

د.دێرێ وتیشی: ئەوەی لەدەسەڵاتی مندایە وەرنەگرتنی پارەی بینینی نەخۆشەكەیە و بەبێ بەرامبەر دەیبینم، هیوادارم توانیبێتم ئەگەر خزمەتێكی كەمیش بێت بە خەڵكی نیشتمانەكەمم كردبێت.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket