riklam

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: الانصات المركزی سەرچاوەیەكی گرنگی زانیارییە

کوردستان 06:29 PM - 2019-03-12
.

.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵرۆژی دەرچوونی یەكەمین ژمارەی الانصات المركزییەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و ستافی هەواڵنامەكە دەكات.

دەقی پەیامەكە..

بەڕێزان سەرنوسەر و رۆژنامه‌نووس و كادیرانی بڵاوكراوەی(الانصات المركزی)

بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی یەكەمین ژمارەی(الانصات المركزی)و لەیادی یۆبیلی زیوینی هه‌واڵنامه‌کەتان جوانترین پیرۆزبایی تان ئاڕاستە دەکەم و هیوادارین ئەم یادە هاندەربێت بۆ پێشكەوتن و بەرهەمی زیاتر و بەردەوام بونتان لەگەیاندنی زانیاری بۆ خوێنەران.

هه‌واڵنامه‌ی (الانصات المركزی)هەمیشە سەرچاوەیەكی گرنگی وەرگرتنی زانیارییە بەزمانی عەرەبی بۆ هەمووان، لەماوەی تەمەنیشیدا بە سەلیقە و دڵسۆزی و ماندوبوونی ستافە ماندونەناسەكەی، لەرووماڵی ته‌واوی رووداو و پێشهاته‌ گرنگه‌كانی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ و جیهان، بەبڵاوکردنەوەی هەواڵ و راپۆرتی پڕ زانیاری پێگە و رۆڵی بەرچاوی هەبووە و شایستەی بەرزنرخاندن و شانازییە.

ئومێدەوارین ئەم هه‌واڵنامه‌یە لە ئاسمانی میدیای كوردستانیی و عیراقیدا هەر لە درەوشانەوە و سەرکەوتندا ببینین.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

12ی 3ی 2019

PUKmedia  تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket