riklam

كۆسرەت رەسوڵ: الانصات المركزی وێستگەیەك بێت بۆ پەیامە جیاوازەكان

ی.ن.ک‌‌ 06:19 PM - 2019-03-12
.

.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی بەبۆنەی یوبیلی زیوینی دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی الانصات المركزی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و ستافی هەواڵنامەكە دەكات.

دەقی پەیامەكە...

بەڕێزان سەرنووسەرو ستافی الانصات المركزی لە یۆبیلی زیوینی دەرچوونی یەكەم ژمارەی الانصات المركزی پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەكەم و  هیوادارم بەردەوام بن لە خزمەتكردن.

‎بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر، لە سەردەمێكدا كە میدیای كوردی لەدوای ڕاپەڕین لە سەرەتای گەشەسەندنیدا بوو، ویستمان بڵاوكراوەیەكی كۆكراوەی میدیای عەرەبی لەبەردەست بێ و ڕۆژانە لەڕێگایەوە خوێنەرانی كوردستان ئاشنابن بە هەڵوێست و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، ئەوەبوو الانصات المركزی لەدایك بوو و تا ئێستا بەردەوامە.

ئەمڕۆ كە میدیا پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆوە دیوەو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ژمارەیان زیادی كردووە، پێویستە هەموو ئۆرگانە میدیاییەكان بەشێوازو ستایلی تازەوە بەردەوام بن و الانصات المركزی وەك هەمیشە ببێتە وێستگەیەك بۆ كۆكردنەوەی هەواڵ و پەیامە جیاوازەكان بەزمانی عەرەبی.

جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەكەم.


‎كۆسرەت ڕەسول عەلی


‎جێگری سكرتێری گشتی


‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

PUKmedia  تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket