riklam

ژینگە پارێزانی دەڤەری راپەرین خەڵات دەكرێن

کوردستان 05:50 PM - 2019-03-12
.

.

دەستەی نەورۆز بەهاوكاری نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی خەڵات و دیاری تایبەت بەژینگەپارێزانی دەڤەری راپەرین دەبەخشێت.

لەیەكەم چالاكی و بەئامانجی رێزگرتن لە كاری بەردەوامی ژینگە پارێزانی سنوری ئیدارەی راپەرین دەستەی نەورۆز بەهاوكاری نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی خەڵات و دیاری تایبەتی بەخشی بە ژینگە پارێزانی سەرجەمی نەخۆشخانەو مەڵبەند و بنكەكانی تەندروستی لەشاری رانیەو قەڵادزێ.

لە لێدوانێكی تایبەتیشدا بۆ PUKmedia  خەسرەو محەمەد سەرپەرشتیاری رێكخراوی دەستەی نەورۆز سوپاسی نوسینگەی لاهورشێخ جەنگی كرد كە هاوكاریان كردوون بۆئەنجامدانی ئەم چالاكیەو راشیگەیاند: بۆداهاتووش سەرجەمی ئەو چین و توێژانەی كەلەبوارە جیاوازەكاندا خزمەتدەكەن خەڵات و دیاری تایبەتیان پێ دەبەخشرێت.


PUKmedia  هونەر رەسوڵ -رانیە
 
 

2 [1600x1200].jpg

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket