riklam

رانیە.. چاودێری نرخی كاڵا و شتوومەك دەكریت

کوردستان 05:43 PM - 2019-03-12
.

.

لیژنەكانی قایمقامیەتی قەزای رانیەو هۆبەی ئابووری ئاسایش بەشێوە ‌و بەردەم چاودێری نرخی كاڵاو شتومەك دەكەن و رێگری لەبەرزبونەوەی نرخ دەكەن.

دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاری لابردنی پاشكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی خستەبواری جێ بەجێكردنەوە گومان دەكرا كە نرخی كاڵاو شتومەك لەشار رانیە زیادبكرێت و لەوچوارچێوەیشدا قائیمقامی قەزای رانیە دڵنایی دەداتە دانیشتوانی شاری رانیە و ئاماژە بەوەدەكات رێگە بەهیچ بازرگانێك نادرێت بەبێ هۆ نرخی كاڵا زیادبكات.

لەو بارەیەشەوە حسێن محمود قائیمقامی قەزای رانیە لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لابردنی پاشكەوتی مووچە هیچ كاریگەریەكی لەسەر زیادبونی نرخ لەشاری رانیە نەبوەو بەشێوەی بەردەوامیش چاودێری بازارو شوێنەگشتیەكان دەكرێت وهەرفرۆشیارێكیش هەوڵی زیاتكردنی نرخی كاڵاو شتەمەك بدات لەلایەن لیژنەكانی قایمقامیەتی قەزای رانەیەو هۆبەی ئاسایشی رانیەوە سزادەدرێت.

 PUKmedia هونەررەسوڵ -رانیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket