riklam

داوای خەرجكردنەوەی دەرماڵەی خوێندكاران دەكرێت

کوردستان 05:34 PM - 2019-03-12
.

.

كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لە یاداشتنامەیەكدا داوای گێڕانەوەی دەرماڵە و پێدانی قەرز بە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكات، لێپرسراوی لقی زانكۆكانی كۆمەڵەی خوێندكارانیش رایدەگەیەنێت، كۆڵنادەین تا سەرجەم مافەكانی خوێندكاران دەستەبەر نەكەین.

جوتیار مەحمود لێپرسراوی لقی زانكۆكانی كۆمەڵەی خوێندكاران بە PUKmedia ی راگەیاند: دوای لابردنی پاشەكەوتی مووچە و باشتربوونی دۆخی دارایی و ئابوری و حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لە روانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا یاداشتنامەیەكمان بڵاوكردەوە.

وتیشی: یاداشتنامەكە خۆی لە دوو خاڵدا دەبینێتەوە كە دەستپێكردنەوەی دەرماڵەی سەرجەم خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانە و دروستكردنی سندوقێكی پێدانی قەرزە بەو خوێندكارانەی هەژارن و توانای دابینكردنی خەرجی خوێندنیان نییە.

جوتیار مەحمود ئاماژەی بەوەشكرد، بڵاوكردنەوەی ئەم یاداشتنامەیە هەنگاوی یەكەممانە و لە هەنگاوی دووەمدا سەردانی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و ئەنجومەنی وەزیرانیش دەكەین تا ئەوانیش لە رێگەی كردارییەوە هەنگاوی بۆ بنێن.

لە كۆتایشدا لێپرسراوی لقی زانكۆكانی كۆمەڵەی خوێندكاران بەڵێنی بە خوێندكاران دا   كە كۆڵنادەن و هەمیشە لەهەوڵدا دەبن بۆ بەدەستهێنانی سەرجەم مافەكانیان.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

76547765.jpg

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket