riklam

یه‌كه‌ له‌كاركه‌وتووه‌كانی كاره‌بای دوکان چاك كرانه‌وه‌

کوردستان 05:00 PM - 2019-03-12
.

.

دوای چاکكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بای دوكان له‌ 70 مێگاواته‌وه‌ بۆ 320 مێگاوات توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌رزبۆته‌وه‌.

ئه‌ندازیار ئه‌بوبه‌كر حه‌مه‌ حسێن لێپرسراوی ته‌كنیكی وێستگه‌ی ئاوی دوكان به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند:دوای سێ ساڵ له‌وه‌ستان و له‌كاركه‌وتنی چوار یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با خۆشبه‌ختانه‌، له‌ئێستا دوای نۆژه‌ن كردنه‌وه‌یان جارێكی تر چواره‌یه‌كه‌مان له‌كاردایه‌و تێست كراوه‌ ئاماده‌ین 320 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنین، به‌ پلان و فه‌رمانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

هاوكات لێپرسراوی وێستگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ به‌رده‌وام پێویستمان به‌ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌  و دامه‌زراندنی كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ گرنگی پڕوژه‌كه‌ش شاهۆ  عوسمان قائیمقامی قه‌زای دوكــــان به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند:پرۆژه‌ی وێستگه‌ی كارۆ ئاوی پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی گرنگه‌و وه‌ك ئیداره‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵداین بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی.

وتیشی: ماندووبوونی كارمه‌ندان و ئه‌ندازیارانی فه‌رمانگه‌ جێگای ڕێزه‌ و زیاد له‌ ئه‌ركی خۆیان خۆبه‌خشانه‌ كارده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه‌ به‌رهه‌می ئه‌م ماندوو بوونه‌یان بووه‌ هۆی به‌كارخستنه‌وه‌ی چوار یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌  له‌كار كه‌وتون.

ماوه‌ی چل ساڵه‌ وێستگه‌ی كارۆ ئاوی دوكــان كارده‌كات و كاره‌با به‌رهه‌م دێنێت،به‌وته‌ی لێپرسراوی وێستگه‌كه‌ش له‌ماوه‌ی ئه‌م چل ساڵه‌دا سێ ملیار دۆلار كاره‌بای به‌رهه‌مهێناوه‌.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د – قه‌زای دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket