riklam

ئەڵمانیا.. پێشانگایەكی تایبەت بە شەهیدانی باکورو ڕۆژئاوا

تاراوگە‌‌ 04:49 PM - 2019-03-12
.

.

لەنێوان ڕۆژانی ١٠ – ١١ی مارس ڕێکخراوی میدیایی نۆرنبێرگ پێشانگایەکی تایبەتی بە شەهیدانی باکورو ڕۆژئاوای کوردستان کردەوە بەشێک لەپێشانگاکە لەلایەن هونەرمەند ئیسماعیلی ماملێ وە ئامادەکرابوو.

پێشانگاکە گوزارشت بوو لەخەبات و قوربانی و سەروەریەکانی باکورو ڕۆژئاواو وێنەی دەیان شەهیدی یەکینەکانی پاراستنی گەل و ژنە شەرڤانانی ژنی لەخۆگرتبوو.

ئەم چالاکیە بەشێک بوو لەوچالاکیانەی ڕێکخراوی کلتوری میدیای نۆرنبێرگ کەجگە لەپێشانگا سیمنیارو ڕێپێوان و مانگرتن پەیامێکیش بوو بۆ تورکیا لەبەرامبەر درێژەدان بەزیندانیکردنی سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان و سەلاحەدین دیمرتاش و هاوڕێکانی.

لەپێشانگاکەدا خەلیل هۆشیار یەکێک لەو شەرڤانانەی کەپێشتر بەسەختی بریندارکراوەو دەموچاوی بەهۆی ئەو برینداریەوە شیوێندراوە بە PUKmedia ی راگەیاند: ئامانج لەم چالاکیانە گەیاندنی پەیامی ناڕەزایی و داواکاری بۆ ئازادکردنی تێکۆشەرانە کەلە زیندانی داگیرکەراندان.
 
وتیشی: فشارێکیشە بۆ ولاتانی ئەوروپاو دنیا تا هەرچی زووترە ئەو سیاسەتانە ڕەتکەنەوە کەلە دژی کورد ئەنجام ئەدرێت.

PUKmedia  شیهاب عوسمان – ئەڵمانیا:

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket