riklam

دوو بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز سنووری خانه‌قینیان گرته‌وه‌

کوردستان 04:23 PM - 2019-03-12
.

.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز له‌ دووری 22كیلۆمه‌تر له‌ شاری خانه‌قین روویانداو زیانیشیان به‌ هه‌ندێك باڵه‌خانه‌و سوپه‌رماركێت گه‌یاند.

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی داتا سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌یی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، بوومه‌له‌رزه‌كان له‌ سه‌عات (3:05)و (3:06)ی پاشنیوه‌ڕۆ روویانداوه‌و گوڕه‌كانیشیان (3.9)و(4.7) پله‌ بووه‌ به‌پێوه‌ری ریخته‌ر.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كان به‌ قوڵایی 8 كیلۆمه‌تر روویانداوه‌و هاووڵاتیان هه‌ستیان پێكردوون و زیانیی ماددیش به‌ هه‌ندێك باڵه‌خانه‌و سۆپه‌رماركێت گه‌یشتووه‌.

PUKmedia كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم

 

ff.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket