riklam

يادي ڕۆژی شه‌هیدانی عیراق و پێشمه‌رگه‌ له‌سلێمانی كرایه‌وه‌

کوردستان 04:00 PM - 2019-03-12
.

.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-3-2019 به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌سایه‌تی سیاسی و ئایینی عیراقی و كوردستانی له‌شاری سلێمانی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی شه‌هیدانی عیراق و پێشمه‌رگه‌ كرایه‌وه‌.

له‌و مه‌راسیمه‌دا د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی له‌ وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندی نێوان بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیم و كورد كرا و ڕۆڵی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی به‌رز نرخاند و ڕایگه‌یاند: ده‌بێت مافی كورد له‌ به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور بپارێزرێت و هه‌روه‌ها كه‌ركوك چ به‌ ده‌ست كوردستانه‌وه‌ بێت و چ به‌ ده‌ست به‌غداوه‌ كوردستانییه .

وتیشی: تیرۆر له‌ عیراقدا ڕه‌گێكی قوڵی هه‌یه‌ و هاوكات پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و ئاشته‌واییش ڕه‌گێكی قوڵی هه‌یه‌ و ئه‌ركی هه‌موومانه‌ كه‌ ڕه‌گی دووه‌م به‌هێز بكه‌ین كه‌ پشتیوانی له‌ئازادی و ئاشتی و ئارامی و ته‌باییه‌ بۆ به‌گژداچوونی گه‌نده‌ڵی و تیرۆر و ماده‌هۆشبه‌ره‌كان.

دواتر مامۆستا ئیكرام عه‌لی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وته‌یه‌كدا باسی له‌ په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌جلیسی پێشووی ئه‌علای عیراق كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1986 و ئه‌و هاوخه‌باتی و تێكۆشانه‌ توانیویانه‌ به‌رده‌وام بێت و له‌و میانه‌شدا جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌دروستكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ڕۆڵێكی گه‌وره‌ و به‌رچاوی هه‌بووه‌.

به‌شداربووان ئاماژه‌یان به‌ خه‌باتی هاوبه‌شی گه‌لانی عیراق له‌دژی ڕژێمی به‌عس كرد و ڕۆڵی شه‌هیدانیان له‌و خه‌باته‌دا به‌رز نرخاند.

له‌به‌شێكی دیكه‌دا یاده‌كه‌ باس له‌ ڕۆڵی سەماحەتی محەمەد باقر ئەلحەكیم كراو هه‌روه‌ها بەگرنگییەوە باس له‌ په‌یوه‌ندی نێوان كورد و بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیم كرا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket