riklam

مه‌كته‌بی ڕێكخستن: الانصات المركزی بۆته‌ پردێك

ی.ن.ک‌‌ 03:28 PM - 2019-03-12
.

.

به‌بۆنه‌ی بیست و پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی الانصات المركزی، مه‌كتبی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و كارمه‌ندانی الانصات المركزیكردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بۆ هه‌واڵنامه‌ی الانصات المركزی

الانصات المركزی توانیویه‌تی ڕۆڵێكی باش ببینێت له‌گه‌یاندنی هه‌واڵی راست و دروستداو  بۆته‌ پردێك له‌نێوان میدیا كوردی و عێراقی و عه‌ره‌بیه‌كاندا.
به‌ڕێزان سه‌رنوسه‌رو ستافی (الانصات المركزی) بۆ یادی  هه‌ڵكردنی یوبیلی زیوینی دامه‌زراندنی (الانصات المركزی) ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ژماره‌یه‌وه‌  به‌ناوی لێپرسراو و سه‌رجه‌م  هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان لێده‌كه‌ین و ئومێد  ده‌كه‌ین سه‌ره‌تای ساڵی نوێی ئه‌م (هه‌واڵنامه‌) ئازیزه‌ به‌ داهێنانێكی نوێ و باشتره‌وه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ كاری میدیا ییدا و گه‌یاندنی هه‌واڵه‌ ناوخۆیی و عێراقی و عه‌ره‌بیه‌كان  به‌راست و دروستی وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی .

الانصات المركزی توانیویه‌تی ڕۆڵێكی دیارو به‌رچاو ببینێ له‌ گه‌یاندنی هه‌واڵی راست و دروستدا و  بۆته‌ پردێك له‌ نێوان میدیای كوردی و عێراقی و عه‌ره‌بیه‌كاندا سودێكی باشی  گه‌یاندووه‌ به‌ خوێنه‌ر به‌ توێژینه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌كانی . بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك مه‌كته‌بی ڕێكخستن پشتیوانی ته‌واو له‌ به‌رده‌وامیتان ده‌كه‌ین و جارێكی دیكه‌پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان لێده‌كه‌ین.

مه‌كته‌بی ڕێكخستن

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket