riklam

سه‌رۆك كۆمار: ده‌بێت به‌ گژی ھزری ته‌كفیریدا بچینه‌وه‌

عیراق 03:12 PM - 2019-03-12
.

.

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رھه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-3-2019 له‌كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا چاوی به‌ ئه‌نجومه‌نی ئوسقوفه‌كانی كریستیان (ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كڵێسای كریستیانه‌كان) و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی كریستیانه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌وت.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ به‌ یه‌كریزی رۆڵه‌كانی پێكھاته‌ و نه‌ته‌وه‌كانی عێراق سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ به‌ سه‌ر گروپه‌ تیرۆریستیه‌كاندا به‌ده‌ستھات، ھاوكات جه‌ختیشی له‌ پێویستی بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی لێبورده‌یی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی كرده‌وه‌.

ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ی به‌نه‌ھامه‌تییه‌كانی پێكھاته‌ی كریستیانه‌كان له‌ سه‌ركوت و ئاواره‌كردنی زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن گروپه‌ تیرۆریستیه‌كانه‌وه‌ كرد و جه‌ختشی له‌ پێویستی دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام و گێڕانه‌وه‌ی خێزانه‌ ئاواره‌كان بۆ زێدی باوباپیرانیان كرده‌وه‌.

له‌ھه‌مان كاتدا سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ڕێگای یه‌كریزی و بڕوابوون به‌ پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ و ڕێزگرتن له‌ بیروڕا جیاوازه‌كان، ده‌توانین به‌ گژی ھزری ته‌كفیریدا بچینه‌وه‌ كه‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ھه‌روه‌ھا به‌رگری كریستیانه‌كانی له‌ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و پابه‌ندبونیان به‌ نیشتمانه‌وه‌ به‌رزنرخاند.

له‌لای خۆیانه‌وه‌ وه‌فدی میوان رۆڵی سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵحیان له‌ زامنكردنی یه‌كریزی نیشتمانی له‌ نێوان پێكھاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی به‌رزنرخاند، ھاوكات سوپاسی سه‌رۆك كۆماریان كرد بۆ تێگه‌یشتن و پشتگیری به‌رده‌وامی له‌ داخوازیه‌كانی گه‌لی عیراق له‌ ھه‌موو ساته‌وه‌ختێكدا.

PUKmedia

100 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket