یادگاری مه‌لیكه‌كان
بیروڕا 02:51 PM - 2019-03-12.
راگه‌یاندنكارێكی توركی ((ره‌حمی تۆران)) له وتارێكیدا به ناو ونیشانی، یادگاری مه‌لیكه‌كان، ده‌ڵێت، پاش مردنی (ئارتۆغرۆل)كێشه‌یه‌ك كه‌وته نێوان كوڕه‌كه‌ی (عوسمان) و براكه‌ی (دۆندار) سه‌ره‌نجام (عوسمان)مامه‌كه‌ی كوشت و ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات گرت، به‌و شێوه‌یه ده‌وڵه‌تی عوسمانی دامه‌زراند، كوڕه‌زاكه‌ی مورادی یه‌كه‌م كاتێك بووه سوڵتان ، هه‌ردوو براكه‌ی خۆی به ناوه‌كانی ئیبراهیم و خلیل كوشت، له ترسی ئه‌وه‌ی چاویان له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بێت و پیلانگێڕی لێ بكه‌ن، هه‌ر ئه‌و پیاوه كاتێك له‌سه‌ره مه‌رگ بوو له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی كۆسۆڤۆ له 1389، فه‌رمانیدا به خنكاندنی كوڕه‌كه‌ی (یعقوب) تاوه‌كو ركابه‌ری براكه‌ی نه‌كات له شوێن گرتنه‌وه‌ی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت سوڵتان( محمد) ی دووه‌م كه ئه‌سته‌مبۆڵی گرت و بووه سه‌رداری ده‌ڵه‌ت، فه‌توایه‌كی شه‌رعی به حه‌ڵاڵ كردنی كوشتنی برای ده‌ركرد، له پێناو یه‌كگرتویی ده‌وڵه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكان، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت سوڵتان مورادی سێهه‌م هه‌ر پێنج براكه‌ی خۆی كوشت كاتێك له دوای باوكی به سوڵتان دیاریكرا، كوڕه‌كه‌شی كه ناوی (محمدی سێهه‌م) زۆر دڕه‌نده‌تر بوو له‌و، به شێوه‌یه‌ك دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات هه‌ر نۆزده براكه‌ی كوشت، بۆ ئه‌وه بووه خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یی له كوشتن و دڕه‌نده‌یی، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا كوڕه گچكه‌كه‌ی خۆی كوشت كه ته‌مه‌نی (14)ساڵ بوو بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه پێگه‌یشتوه‌كه‌ی به ناوی ( ئه‌حمه‌د ) كه ته‌مه‌نی 16 ساڵان بوو، ببێته سوڵتان، ئه‌وه‌ش ناوبانگی به دروستكردنی مزگه‌وتی سوڵتان ئه‌حمه‌د (مزگه‌وتی شین)له ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ركرد، كاتێك ده‌وڵه‌تی عوسمانی ویستی قاهیره بخاته ژێر ركێفی خۆی، زیاتر له 50 هه‌زار مسری موسڵمانیان كوشت، له‌و ماوه‌یه‌دا سوڵتان سه‌لیم داوای له (تومان بای) كرد بچێته پاڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌به‌رامبه‌ر هێشتنه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات، ئه‌و پیاوه داواكه‌ی قبوڵ نه‌كرد و رازی نه‌بوو بچێته پاڵیه‌وه ، هێزه‌كانی خۆیی رێكخسته‌وه و خه‌نده‌قی لێدا و هاووڵاتیانیشی هاندا كه به‌شدار بن له‌به‌رگری كردن، به‌ڵام خۆیان نه‌گرت و شكان و (تومان)یش هه‌ڵات بۆ لای شێخ (حسن مه‌رعی) ، ئه‌ویش تۆمه‌تی پێكرد و كوشتی، به‌و جۆره مسربووه ویلایه‌تێكی عوسمانی، هه‌ر ئه‌و سوڵتان سه‌لیمه براكه‌ی خۆی كوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ده‌سه‌ڵاته توند‌و تیژه‌كه‌ی رازی نه‌بوو، له‌هه‌موو ئه‌و روداوانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان، زۆر زیاتر و خوێناویتر هه‌یه، بكوژه‌كان خۆیان به خه‌لیفه‌ی موسڵمانان زانیوه،كوژراوه‌كانیش هه‌ر خه‌لافه‌تی موسڵمانانیان ویستوه، جه‌للاده‌كان هه‌ر وتویانه (الله اكبر) كوژراوه‌كانیش خۆیان به شه‌هید ناوبردووه، به راستی لاپه‌ڕه‌یه‌كی ترسناك و خوێناوی مێژوو بووه، به‌ڵام ئێمه كه‌ممان لێ زانیوه ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه پێمان وتراوه، بۆیه كاتێك داعشیشیان هێنا وایان راگه‌یاند ئه‌وانه كوڕی ئه‌مڕۆن توشی جۆرێك له شۆك و ترس بووین، بێ ئاگابووین له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ش ئه‌لقه‌یه‌كی تاوانكاری ئه‌و تاوه‌نبارانه‌ن كه مێژوو له ئاستیان شه‌رمه‌زاره، له كۆتایدا ده‌ڵێت ببورن ناوی ئه‌و ملیۆنان كورد‌و ئه‌رمه‌ن و مه‌سیحیه‌كانی ئه‌وروپامان نه‌هێنا كه به ناوی موسڵمان بوونه‌وه كرانه قوربانی خه‌لافه‌تی عوسمانیه‌وه، كه‌چی تورك هه‌ر توركه، تا ئیتر نوسینه‌كه‌ی (ره‌حمی تۆران)بوو، ئه‌وه‌ی به‌لای من جێگه‌ی تێڕامان و هه‌ڵوه‌سته‌كردنه، زیاتر دوا دێری نوسینه‌كه‌ی ئه‌و پیاوه‌یه، نه‌ك ئه‌و مێژوه قێزه‌ونه‌ی سوڵتانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان كه تا توكی سه‌ریان خوێناوی و بێزراو بووه كه ده‌ڵێت تورك هه‌ر توركه، من ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تری بۆ زیاد ده‌كه‌م و ده‌ڵێم سوڵتانه‌كانیش هه‌مویان هاوشێوه‌ن له دڕنده‌یی و تاوه‌نكاری چ ئه‌وانه‌ی له رابردوودا حكومیان كردووه چ ئه‌وانه‌ی ئێستا له حكومدان، ئه‌وه‌تا سوڵتان ئه‌ردۆغان به ئاشكرا بانگه‌شه‌ی تاوانكاری ده‌كات، نه سل له ریسائاسمانیه‌كان نه‌پێوه‌ره داناییه‌كان نه مافی مرۆڤ نه دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كاته‌وه هه‌تا لێوان ده‌ستی سوره به خوێنی هاوڕێكانی و گه‌لانی تری ئه‌و وڵاته له نێوانیان گه‌لی كوردستانی باكور، له دوا وته‌شیدا كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا و له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا پڕ به زاریه‌وه هاواری كرد، به ته‌واویه‌ت بۆنی خوێنی لێوه هات، هه‌موو ئه‌دگار و ئه‌فعاله بێزراوه‌كانی سوڵتانه‌كانی به‌بیر هێناینه‌وه، كاتێك وتی كوردستان له توركیا نیه هه‌موی هه‌ر توركه ئیتر بڕاوه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن كوردستان با بڕۆن باركه‌ن بۆ كوردستان له باكوری عێراق، به راستی ئه‌وه ئاماژه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت سوڵتان نیازێكی ته‌واو شه‌ڕانگێزی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت كورد قڕی بكات،به‌و وتانه‌ی ده‌یه‌وێت توركه شۆفینیه‌كان به‌رهه‌ڤ و ئاماده بكات بۆ ئه‌و تاوانكاریانه‌ی كه له رابردوودا كردوویانه دووباره‌ی بكه‌نه‌وه.
عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25