riklam

بۆشایى

بابەتی گۆڕاو 02:01 PM - 2019-03-12
.

.

بۆشایى

موناسیبیش نه‌بێ قه‌ینا.. موهیم ئه‌وه‌یه‌ بۆشاییه‌كانى خواره‌وه‌ به‌ ئه‌قڵى سه‌ره‌وه‌ پڕ بكه‌یته‌وه‌.

(1)............. له‌ حه‌بى مه‌ڵتى ڤیتامین موهیمتره‌.
(مه‌رحه‌باى مه‌سئول، دووشیش جگه‌ر، ماچى گه‌ردنى یار، جزدانێكى پڕ له‌ دۆلار)

(2) پێویسته‌ ئێمه‌ رۆژى جلى كوردیمان هه‌بێ چونكه‌..............
(مه‌كسیكیش رۆژى شه‌بقه‌ى مه‌كسیكیى هه‌یه‌، ئه‌و جل و به‌رگه‌ كوردى پاراستووه‌، خه‌یاته‌كان شانسیان هه‌ستاوه‌، بۆ مونافه‌سه‌كردنى رۆژى چه‌فته‌ و عه‌گاڵى عه‌ربى یه‌، جلێكى زۆر عه‌مه‌لى یه‌، ورگ ئه‌شارێته‌وه‌)

(3) ده‌شت و دۆڵى كوردستان پڕه‌ له‌..................
(پڵنگ و حه‌یوانه‌ كێوى، باخى مه‌سئوله‌كان، بوتڵى به‌تاڵ، بیره‌وه‌ریى پێشمه‌رگه‌ى دێرین، شوێنى خۆش بۆ سێڵفى)

(4) ئه‌مه‌ ئه‌و رۆژه‌یه‌ كه‌.....................
(چۆله‌كه‌ و بووكه‌سه‌ماكه‌ره‌ رێكه‌وتنیان ئیمزاكرد، لێى ئه‌ترساین، قه‌ره‌وه‌یسى تیا كوژرا، گورگ و مه‌ڕ به‌یه‌كه‌وه‌ ئاو ئه‌خۆنه‌وه‌، هه‌زار شه‌وى به‌ قوربان بێ)

(5) ................ زۆر مه‌شغوڵه‌.
(مێشكى هاووڵاتى، ته‌له‌فۆنى عاشق، هه‌نگ، ده‌لاكى رۆژى عارفه‌، مودیرى كتێبخانه‌ى گشتى قه‌ره‌داخ، باژێڕڤانى گۆڕان له‌ بله‌ و بارزان)

(6) په‌ڕله‌مان له‌ عێراقدا.................
(له‌نرخى نه‌بوانه‌، په‌ڵه‌یه‌كه‌ به‌ناوچه‌وانى دیموكراتى یه‌وه‌، له‌هیچ باشتره‌، مه‌جموعه‌یه‌كى قه‌پات كرد، وه‌كو شه‌قشه‌قه‌ وایه‌ میلـله‌تى پێ ژیرئه‌كه‌نه‌وه‌)

(7) خێراترین رێگه‌ بۆ زه‌عیفبوون ئه‌وه‌یه‌................
(حه‌فته‌یه‌ك كۆنترۆڵى ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ بده‌یت به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت، رۆژى چوارجار به‌ جاده‌ى سه‌هۆڵه‌كه‌دا بپه‌ڕیته‌وه‌، بچیت بۆ ئاوده‌ست، بیر له‌م حاكم و حكومه‌ته‌ بكه‌یته‌وه‌، گوێ له‌ خوتبه‌ى مه‌سئول بگریت)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket